بڕیارە سبهی پێنجشەم 13ی نیسانی 2017، دەرهێنەر و نووسەری ناوداری كوردی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا کەی بەهار سیمینارێك لهبارهی فیلم و رۆمان له زانكۆی زانخۆ پێشكهش بكات.
سیمینارهكهی كهی بههار له ژێر ناونیشانی "نیشاندانی فیلم پێشكەشكردنێك بۆ رۆمان" رێك دهخرێت، كه تیایدا باس لە كەمپینەكەی دهكات "كهمپینی جیابوونەوە لە عێراق و سەربەخۆیی بۆ كوردستان".
نووسهر و دهرهێنهر مهبهستیهتی لەڕێگەی نیشاندانی فیلم خەونی كورد بۆ قوتابی لاوانی وڵاتەكەی شی بكاتهوه.
ئهو پڕۆژەیەی کە ناوبراو دەستی پێ کردووە بریتیە لە سیمینار لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بە زمانی ئینگلیزی کە بە نیشاندانی فیلمێكی دیكۆمێنتەری و خستنەڕووی ڕۆمانی "نامە لە كوردێكەوە" یەكەم ڕۆمانی كوردییە کە بە زمانی ئینگلیزی لە بەڕیتانیا بڵاو بۆتەوە.
كەی بەهار، ڕۆژی دووشەمهی رابردوو، سیمینارێكی لە زانکۆی ئەربیل ئینتەرناشێۆناڵ ئەنجامدا بۆ فیلمە نوێیەکەی و پێشكەش كردنی كتێبی "نامە لە كوردێكەوە" لەو سیمینارەدا كە ماوەی دوو كاتژمێری خایاند، كەی بەهار تێڕوانینی خۆی لەسەر فیلمی خەونی كورد و جەنگ یان ئاشتی باس كرد.
کەی بەهار بە "وشە "ی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەمەی داهاتوو لە ههولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە زانکۆی عیشق سمینارەکەیان سهعات 11ی بەیانی بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوە دهچێت.
محمد شێخ بزێنی