شاره‌زایانی جوانكاری رێگایه‌كی ئاسان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ له‌ناو بردنی زیپكه‌ی رووخسار، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له گرفتی زیپكه رزگاریان بێت به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تاكانی تهمهنییانن و زیپكه‌یان له روخساردا هه‌یه ده‌توانن شوێن رێنماییه‌كانی ئه‌و شاره‌زاییانه بكه‌ون.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن کە دارچین و هەنگوین باشترین ده‌رمانن بۆ لە ناوبردنی زیپکەی گەنجان، بەهۆی ئەو تایبەتمەندیانەی هەیانە کە دژی میکروبن، ئه‌ویش دوای دروست كردنی تێكهلهیهك به‌م شێوه‌یه:
- دوو کەوچك هەنگوین
- کەوچکێك دارچین
- ماسک + کلینێکس
بەکارهێنانی:
- ڕوخسارت جوان بشۆ، لێگه‌ڕی تاكو خۆی وشك ده‌بێته‌وه به ته‌واوی
- هەنگوین و دارچینەکە تێکەڵ بکە تا وەک هەویری لێدێت
- ماسکە و تێکەڵەکە بخەرە سەر ڕوخسارت و زیپکەکان بۆ ماوەی 10-15 خولەک
- ماسکەکە لێبکەرەوە و چاوەڕێ بکە تا ڕوخسارت وشک دەبێتەوە.
ئه‌مه له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند جارێك دووباره بكه‌وه، له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا گۆڕانكاریه‌كی ته‌واو له روخسارتدا رووده‌دات و زیپكه‌كان به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چن و دووباره له روخسارت ده‌رناكه‌ونه‌وه.