لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك ده‌ری خستووه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان 10 ساڵ زیاتر له هه‌ژاره‌كان ده‌ژین و ئه‌وه‌ش بۆته جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی زۆربه‌ی دانیشتوانی جیهان به‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زۆر سه‌رقاڵ و ماندوون و كاتی پشوودانیان نییه، چۆن ده‌كرێت ته‌مه‌ن درێژتر بن.
به پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی كۆلیژی East Tennessee State ئه‌مریكی كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاو كراوه‌ته‌وه رێژه‌ی ته‌مه‌نی پیاوانی هه‌ژار نزیكه‌ی 69.8 و رێژه‌ی ته‌مه‌نی پیاوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش 79.3 واته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان 10 ساڵ ته‌مه‌نیان زیاتره.
هه‌روه‌ها رێژه‌ی ته‌مه‌نی ئافره‌تانی هه‌ژار 76 ساڵه و ئافره‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندیش ته‌مه‌نی 83 ساڵه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مه راستیه‌كی بێزاركه‌ره، به‌ڵام ئه‌و راستیه‌یه كه جیاوازی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌كان روون ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش راستی ته‌مه‌نی دانیشتووانی ئه‌مریكایه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ناوچه هه‌ژار نشینه‌كانی له ئه‌مریكا ده‌ست نیشان كردووه، كه ئه‌مانه‌ن:
Alabama, Arkansas, Georgia, Illinois, Kentucky, Louisiana, Mississippi, Oklahoma, Güney Carolina, Güney Dakota, Tennessee, Texas ve West Virginia.
ئه‌مه‌ش ناوچه ده‌وڵه‌مه‌ند نشینه‌كانه:
Alaska, California, Colorado, Connecticut, Georgia, Illinois, Indiana, Kentucky, Maryland, Massachusetts, Minnesota, Ohio, New Jersey, New Mexico, New York, Pennsylvania, Utah, Tennessee, Texas ve Virginia.
سه‌رچاوه:
haberturk