پێداویستی خاوێنکەرە و تەندروستی بۆ 900 خێزان دابینکرا

:: PM:10:24:12/04/2017 ‌
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی رێکخراوی unicef پێداویستی خاوێنکەرەوە و تەندروستییان بۆ 900 خێزانی شارەدێی زومار دابین کرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی نیسانی 2017 تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە گوندی تەلمووسی شارەدێی زومار بە هەماهەنگی رێكخراوی unicef پێداویستی خاوێنکەرەوە و تەندروستییان بۆ 900 خێزان دابەشکرد.

ناوچە تازە ئازاد کراوەکان کەمترین پێداویستییەکانیان پێدەگات و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری رێکخراو و ناوەندە هاوبەشەکانی هەوڵ دەدات زۆرترین هاوکاری بۆ خەڵکانی ئەو ناوچانە دابین بکات.



وشە - عه‌لی سدیق