هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرایان كرد، عه‌بادی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتنی كردووه تا له كاتی ئه‌م مانگه (تشرینی یه‌كه‌م)، 21 لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بگه‌نه به‌غدا، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له عێراق. "وشه" گرنگترین ئه‌و دۆسیانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه بڕیاره بخرێنه به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
حكوومه‌تی عێراق و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، یاداشتی لێكگه‌یشتنیان له‌سه‌ر پرسه‌كه ئیمزا كردووه و ناوه‌ڕۆكی دۆسیه‌كه‌ش یارمه‌تیدانی عێراقه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له ڕێی 21 لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاشكراكردنی 361 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه له بودجه‌ی ساڵانی 2004 تا 2014 ون بووه و دیار نییه، هاوكات لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌زاران پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی كاره‌با و نیشته‌جێبوون و كشتوكاڵ كه له‌سه‌ر داهاتی ده‌وڵه‌ت به‌بڕی 98 ملیار دۆلار پاره‌یان بۆ ته‌رخان كراوه و پڕۆژه‌كانیش جێبه‌جێ نه‌كراون.
به‌گوێره‌ی لێكگه‌یشتنه‌كه‌ی نێوان حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماف به لێكۆڵه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دراوه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌یاد عه‌لاوی و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و نووری مالیكی بكه‌ن كه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوون.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێسته ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڕیاری گرتنی بۆ 22 وه‌زیر و 355 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له عێراق ده‌ركردووه، به‌ڵام هیچی نه‌خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حزبه سیاسییه‌كان پشتیوانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان ڕایان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
راپۆرته‌كان ئاشكرایان كردووه كه له 2003 تا 2014، زیاتر له 850 ملیار دۆلاری عێراق دیار نییه و له‌لایه‌ن به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانی حكوومه‌ته‌كانی عێراقه‌وه دزراوه.
گرنگترین ئه‌و دۆسیانه‌ی بڕیاره بخرێنه ژێر ده‌ستی لێكۆڵه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێكهاتوون له:
یه‌كه‌م: دۆسیه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زیری پێشووی ئه‌م وه‌زاره‌ته عه‌بدولفه‌لاح ئه‌لسوودانی.
دووه‌م: دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وه‌زیری پێشووی ئه‌و وه‌زاره‌ته ئه‌حمه‌د كه‌ربولی و براكانی به‌ناوی "جه‌مال و محه‌مه‌د".
سێیه‌م: دزین و تاڵانییه گه‌وره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با له سه‌رده‌می هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی پێشوو "ئه‌یهه‌م سامه‌ڕائی و موحسین شه‌لاش".
چواره‌م: دۆسیه‌ی پڕۆژه وه‌همییه‌كان كه نووری مالیكی و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنده‌ری گه‌وره تێوه‌گلاون.
پێنجه‌م: دزینی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن پارێزگاری پێشووی به‌غدا به‌ناوی "سه‌ڵاح عه‌بدولڕه‌زاق".
شه‌شه‌م: دزین و گه‌نده‌ڵییه‌كانی پارێزگای به‌سره و پارێزگاری پێشوو "خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د".
حه‌وته‌م: چه‌ند دۆسییه‌كی تر كه په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و گواستنه‌وه.
هه‌شته‌م: دۆسه‌ی مه‌زادكردن و ته‌نده‌رات له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌ته‌كه، خوزه‌یر خوزاعی.
نۆیه‌م: دۆسیه كه‌سییه‌كانی "ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، عه‌ماڕ ئه‌لحه‌كیم، ساڵح موتڵه‌گ، سه‌لیم ئه‌لجبووری".
ده‌یه‌م: سه‌فقاتی گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك كه نووری مالیكی و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زیری پێشووی به‌رگری "سه‌عدوون دلێمی" لێی به‌رپرسن.
له‌وباره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له بواری ئاسایش و به‌رگری، بریتین له گرێبه‌ستی كڕینی چه‌كی له‌كاركه‌وتوو و فڕۆكه به نرخێكی زۆر گرانتر له نرخی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی كه ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ش له‌گه‌ڵ رووسیا كراون.
زیاتر ده‌ڵێ، "چه‌ند گرێبه‌ستێكیش له‌گه‌ڵ چیك له‌لایه‌ن چه‌ند بازرگانێكه‌وه به هاوكاری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق كراون، دۆسیه‌یه‌كی تریش كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كه‌وتنی مووسڵ ڕوون بووه‌وه، كڕینی پۆست و پله و دابه‌شكردنیه‌تی به‌سه‌ر كه‌سانی كه‌م توانا، هه‌روه‌ها بڕیاردان بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری، به‌ڵام چه‌كه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كان و له بازاڕی ڕه‌ش مامه‌ڵه‌یان پێوه كراوه".
عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی دا، "ئه‌وه‌ی له هه‌مووی كێشه‌ی گه‌وره‌تره ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، ئێسته هه‌ر دۆسییه‌ك مالیكی بیه‌وێت، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌یجووڵێنن و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه بینیمان كه بۆ رووخانی حكوومه‌ت گرتوویه‌تییه به‌ر، به‌ڵام ئه‌سته‌مه دۆسییه‌ك به‌بێ مالیكی له دادگه‌كان كاریان له‌سه‌ر بكرێت".
له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له ڕووی دارایی و ئابوورییه‌وه، نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و كاره‌با و گواستنه‌وه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌یان تێدایه له حكوومه‌ته‌كانی ڕابردووی عێراق.
ئه‌وه‌شی گوت، "ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگه‌دارین، ته‌نیا له وه‌زاره‌تی كاره‌با دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی 50 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه و گه‌یشتن به ئه‌نجام له‌گه‌ڵ هاتنی لێكۆڵه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌جیبه نه‌جیب ڕوونی كرده‌وه، "هاتنی لێكۆڵه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی كارێكی ئومێدبه‌خش و زۆر باشه، چونكه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو بێلایه‌ن كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌پشتبه‌ستن به ستاندارده جیهانییه‌كان رێوشوێنه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر".
ئاماژه‌ی دا، "ئێسته شه‌قام فشاری زۆری له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست كردووه و میدیاكانیش به‌شێوه‌یه‌كی ڕژد كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه ده‌كه‌ن، هاتنی لێكۆڵه‌رانی نێوده‌وڵه‌تیش دۆسییه‌كان به دنیا ده‌ناسێنێ، بۆیه جێی ئومێده رێوشوێن به‌رامبه‌ر به دۆسییه‌كان و بكه‌رانی گه‌نده‌ڵییه‌كان بگیرێته به‌ر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه كه زۆرجار ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه سیاسییه‌كان".
وشە/ هەولێر