كۆمپانیای "ماربل" بۆ خه‌ڵكی شاری سان فرانسیسكۆ، ڕۆبۆرتێكی دروست كردووه كه ده‌توانن خواردن و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی ماڵان بكه‌ن، ده‌شیه‌وێ زیاتر پێشكه‌وتن به‌م ته‌كنه‌لۆژیایه بدات تا له‌سه‌ر ئاستی دنیا بڵاوی بكاته‌وه.
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كانی "می‌شن، بۆرتێر و هێل" ئێسته ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌یان له‌به‌رده‌سته كه كۆمپانیای "ماربل" به هاوكاریی ئه‌پی "یڵپ ئه‌یت 24" ئاماده كراوه و سوودمه‌نی ئه‌و داهێنانه‌ن كه خواردنه‌كانیان بۆ ده‌هێنێ به‌پێی ئه‌و داواكارییه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ.
"ماتیۆ دیلانی" سه‌رۆكی كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، ده‌بینی ئێواره‌یه، ئه‌پی "یڵپ ئه‌یت 24" زه‌نگی بۆ لێ داویت، ده‌ڵێ چ پێویستییه‌كت هه‌یه ڕۆبۆرته‌كه بۆت بهێنێ، به‌م شێوه‌یه نۆتفیكه‌یشن بۆ به‌شداربووانی ئه‌و ئه‌په ده‌چێ، هه‌ر كه‌سێكیش داوای هه‌بێت، له ڕێی ناسینی شوێنه‌كه‌ی، ڕۆبۆرته‌كه بۆی ده‌نێرێ.
به قه‌باره‌ی چوار عه‌لاگه‌ی مامناوه‌ند، ئه‌و ڕۆبۆرتانه خواردن له هه‌ناویدا هه‌ڵده‌گرێ، به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا له شوێنێك كه نه ئۆتۆمبێلی لێ بێت نه مرۆڤه‌كان بێزار بكات، هاتوچۆی خۆی ده‌كات.
پێشبینی ده‌كرێ، له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م داهێنانه كه ئاسانكارییه‌كی نوێیه بۆ كاروباری خێزانه‌كان، له ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تریش ته‌شه‌نه بكات.