كچانی ڕانیە بە وڵاتاندا دەگەڕێن

:: AM:09:24:24/10/2016 ‌

گرووپی موزیكی كچانی ڕانیە كە گرووپێكی هەڵبژێردراوی هونەری و ڕەسەنی كوردییە، خەریكی كاری هونەری و هاوكات تۆماركردنی گەشتێكی هونەرییە. ئێستە ئەو گرووپە كار بۆ بەرهەم و گەشتێكی نوێی گۆرانی دەكات و سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ سازكردنی كۆنسێرت لە وڵاتان.

ڕەوشت حەسەن سەرپەرشتیاری گرووپەكە بە"وشە"ی راگەیاند كە دوای بەشداریكردن لە فێستیڤاڵی ڕۆژی جیهانیی لاوان، ئێستە گرووپەكەیان لە توركیا سەرقاڵی تۆماركردن و كلیپكردنی بەرهەمێكی نوێیە كە گەشتێكی گۆرانییە. روونی كردەوە "ئەو گەشتە بەشێكی زۆر لە كارەكانی تەواو بووە و لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوی دەكەینەوە كە پێك هاتووە لە چەند گۆرانییەكی كوردی بەشێوازی كۆرس".
"ئێستە لە توركیاین و بانگهێشت كراوین بۆ بەرنامەی OSES TRKEY، هاوشێوەی بەرنامەی the voiceیە و لە زۆربەی وڵاتانی دنیا پێشكەش دەكرێ، دوای بەشداریكردن لەو بەرنامەیە، بڕیارە بەرەو بولگاریا بەڕێ بكەوین بۆ ئەنجامدانی دوو كۆنسێرتی موزیك و گۆرانی لە شاری سۆفیا و شاری خاسكۆڤۆ .

شاخەوان شێخانی






وشە - تایبه‌ت