ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دەردەکەوێت، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە، لە سەنتەرێکی جوانکاری لە ئەمەریکا، لەناکاو تەقە لە سەنتەرەکە دەکرێت و دوو فیشەک لە رووبەندە شووشەییەکە و بە مەودایەکی کەمی دوور لە تەنیشت سەری منداڵەکە تێپەڕ دەبن.
هەروەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، منداڵەکە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر رزگاری دەبێت و بەر فیشەکەکان ناکەوێت.
گرتە ڤیدیۆکە لەلایەن پۆلیسی ویلایەتەی ئەریزۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیوب بڵاو کراوەتەوە، بووەتە مایەی راکێشانی سەرنجی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەران.
سەرچاوە/ سپوتنیک.