ستیانێکی هۆشمەند دروست کرا

:: PM:02:56:14/04/2017 ‌

کۆمپانیای "ڤیتالی"ی تایبەت بە جلوبەرگی خانمان، هەستا بە دروستکردنی ستیانێکی زیرەک، کە دەتوانێت پێوانەی ئاستی سترێس و ماندووبونی ئەو رۆژەی ئەو کەسە بکات کە دەیپۆشێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیاکە بڵاوی کردووەتەوە، ستیانەکە بۆ کەسانی وەرزشوان دروست کراوە، ژمارەیەک تایبەتمەندیی گرنگی هەن، کە بریتین لەوەی دەتوانێت ئاستی هەناسەدان، ژمارەی لێدانەکانی دڵ و ئاستی فشاری ئەو کەسە دیاری بکات کە دەیپۆشێت.

پڕۆسەی پێوانەکردنەکە لەلایەن ستیانەکەوە تۆمار دەکرێت و لە رێگەی ئامێرێکی ئەلیکترۆنیی تایبەتەوە کەسەکە دەتوانێت ئەو زانیارییانە بخوێنیتەوە.

گوتەبێژی کۆمپانیای ناوبراو رای گەیاند، ئەو ئامێرە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ژنان، تا پارێزراو بن لە بەشێک لە نەخۆشییەکان، چونکە زۆرێک لە زانیارییە گرنگەکانی پەیوەست بە تەندروستیی خۆیانی لە رێگەوە دەزانن.

سەرچاوە/ سپوتنیک



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی