شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی، فڕۆكه‌یه‌كی "ئێم سی - 130 "ی ئه‌مه‌ریكی، له ئاسمانی ئه‌فغانستان بۆمبێكی بۆ له‌ناوبردنی مۆڵگه و تونێله‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڵدایه خواره‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی لێ كه‌وته‌وه، چونكه ئه‌و بۆمبه‌ی به‌كارهێنراوه به به‌هێزترین و وێرانكه‌رترین بۆمب له دنیا داده‌نرێ، كه كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی نییه و وێرانكارییه‌كه‌شی زۆر به‌هێزه.
ئه‌و بۆمبه به "دایكی بۆمبه‌كان" ناوده‌برێ و شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی، له ناوچه‌كی ئاتشینی ویلایه‌تی نه‌نغرهاری ئه‌فغانستان و له‌سه‌ر سنووره‌كانی پاكسان له فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بۆ وێرانكردنی بنكه‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه به‌كارهێنرا.
شۆن سپایسه‌ر گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاشكرای كرد، به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره بۆمبه به ئامانجی ئه‌وه‌یه ڕێگری له گه‌شه‌كردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌و ناوچه‌یه و جموجۆڵه‌كانی بكه‌ین، تا نه‌توانن هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها گوتی، سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كانی گرتووه‌ته‌به‌ر، له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی هاووڵاتییانی سڤیل له ساتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرش و بۆردمانانه به‌هانای خه‌ڵكه‌وه بچێت، هه‌رچه‌ند بۆمبه‌كه زۆر به‌هێز و گه‌وره‌یه، به‌ڵام به وردی به دوای ئامانجه‌كانی ده‌كه‌وێ و هه‌ڵه قبووڵ ناكات.
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و بۆمبه‌وه دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد، به‌كارهێنانی دایكی بۆمبه‌كان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆر به‌هێزتربووه له‌وكاته‌ی حكوومه‌تی نوێ له ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، بۆردمانه‌كه‌شی به گرنگ و سه‌ركه‌وتوو ناوبرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه حكوومه‌تی ئه‌فغانستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشوازی له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد، بۆ وێرانكردنی تونێله سه‌ربازییه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه.
به‌ڵام حامید كارزانی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان دژی ئه‌و بۆردمانه وه‌ستایه‌وه و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره بۆمبه، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی ئه‌فغانستانه و پێویسته ئه‌وه بزانرێ، هێزه بیانییه‌كان شه‌ڕ دژی تیرۆریستان ناكات، به‌ڵكو خاكی ئه‌فغانستان به‌كارده‌هێنن و ده‌یخه‌نه ژێر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كان به ئامانجی تایبه‌تی خۆیان و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان له ئه‌فغانستان.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌مه‌ریكا بۆمبی وا به‌هێز به‌كاربهێنێت له شه‌ڕه‌كان له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، بۆیه زۆرێك له وڵاتان و میدیاكانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته باسوخواسی گه‌رمیان دروست كردووه و هه‌مووان باسی ئه‌و جۆره بۆمبه ده‌كه‌ن، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی و ورده‌كارییه‌كانی لای زۆرێك له خه‌ڵكی ڕوون نییه، لێره‌دا وردترین زانیاری له‌باره‌ی دایكی بۆمبه‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو.
دایكی بۆمبه‌كان چییه؟
ئه‌و جۆره بۆمبه "جی بی ی‌و 43" و "ئێم ئۆ ئه‌ی بی"یشی پێ ده‌گوترێ، به‌هێزترین بۆمبی بێ چه‌كی ئه‌تۆمییه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، كێشی ئه‌و بۆمبه 11 تۆن ده‌بێ و هه‌شت هه‌زار و 482 كیلۆگرام ماده‌ی "تی ئێن تی" تێدایه و درێژییه‌كه‌ی 9.1 مه‌تره و تیره‌كه‌ی 103 سانتیمه‌تره، بۆ یه‌كه‌مجار له 2002 دیزاین كراوه و ساڵی دوای ئه‌وه خراوه‌ته خزمه‌ته‌وه و ته‌نیا فڕۆكه‌كانی جۆری "ئێم سی 130" هه‌ڵگری ئه‌و جۆره بۆمبه‌ن.
ئامانج له دروستكردنی ئه‌و بۆمبه به‌كارهێنانی بوو دژی دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌ت تیرۆریستان، له 2003 دوای به‌رهه‌مهێنانی به مه‌ترسیدارترین چه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ژمار كرا.
دروستكردنی ئه‌و بۆمبه په‌له‌ی لێ كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگی عێراق له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌كاربهێنرێ، بۆیه له 2003، بڕی 15 دانه له‌و جۆره بۆمبه به‌هێزه ئاماده‌بوون بۆ به‌كارهێنان، به‌ڵام كۆشكی سپی ڕه‌تی كرده‌وه، ئه‌و جۆره بۆمبه به‌هێزه له جه‌نگی له‌ناوبردنی ڕژێمی به‌عس به‌كاربهێنێت.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له 2009 ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه كۆشكی سپی نیازی هه‌یه، ئه‌و جۆره بۆمبه به‌هێزانه‌ی دژی ئێران و بۆ له‌ناوبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت، ئه‌مه‌ش بۆ به‌هێزی بۆمبه‌كه و وێرانكارییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌توانێ مۆڵگه‌ی چه‌ك و كۆگاكان له قوڵایی زۆری ناخی زه‌ویش به ته‌واوی تێكبشكێنێت.
ئه‌و جۆره بۆمبه پێشتر ناوی "بلو-82" بووه و كه به "دیزی كاتر"یش ناوی ده‌ركردووه و كێشه‌كه‌ی شه‌ش هه‌زار و 800 كیلۆگرام بووه، له سه‌رده‌می جه‌نگی ڤێتنام ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكدانی تونێله‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی مین به‌كاری هێناوه. جگه‌له‌وه له جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداویش له 1991 و له ئه‌فغانستانیش له 2001 بۆمبی "بلو- 82" به‌كارهێنراوه و دواتر بۆمبه‌كه دووباره په‌ره‌ی پێ دراوه‌ته‌وه و تا ناوی "دایكی بۆمبه‌كان"ی لێنراوه، چونكه زیاتر به‌هێز و وێرانكه‌رتر بووه.
بۆیه‌كه‌مجار ئه‌و جۆره بۆمبه له 11 ئادار/مارسی 2003 دوای به‌رهه‌مهێنانی له بنكه‌ی "ئگلینی ئاسمانی له ویلایه‌تی فلۆریدای باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و جۆره بۆمبه به‌كارهێنراوه و له 13 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2003 جارێكی تر بۆ تاقیكردنه‌وه به‌كارهێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕێگه نه‌درا له شه‌ڕی عێراق سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
دایكی بۆمبه‌كان توانایه‌كی یه‌كجار به‌هێزی هه‌یه و به‌ركه‌وتنی به هه‌ر شوێنێك ده‌نگێكی یه‌كجار به‌رز و دووكه‌ڵ و ئاگری یه‌كجار گه‌وره‌ی لێ دروست ده‌كات، هاوكات ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری به ته‌واوی وێران ده‌كات و تا قوڵایی 60 مه‌تری ناخی زه‌ویش كاریگه‌ری ده‌بێ و ده‌یبڕێت.