شوێنی ژیانی بوونه‌وه‌ره‌ ئاسمانییه‌كان دۆزرایه‌وه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ گۆڤاری "ساینس"ی زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ری یه‌كجار زۆر هه‌یه‌  كه‌ بوونه‌وه‌ره‌ گه‌ردوونییه‌كان له‌ سه‌ر مانگێكی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.

توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێ، به‌فری ئه‌و مانگه‌ی زوحه‌ل به‌ هه‌ڵم ده‌بێ و ئه‌و مانگه‌ ناوی "ئه‌نسیلاداس"ه‌ و  به‌ هایدرۆجین و ده‌رچه‌ی ئاوی زه‌ریاكان كه‌ ئاوی گه‌رمن تێیدا هه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بوونی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و مانگه‌ و بوونی بوونه‌وه‌ره‌ نامۆكانی گه‌ردوون له‌و شوێنه‌دا.

كه‌شتی گه‌ردوونی "كاسینی" سه‌ر به‌ ئاژانسی بۆشایگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا "ناسا" بڵاوی كرده‌وه‌، یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر كارلێك و كاردانه‌وه‌ی كیمیایی له‌ نێو قوڵایی زه‌ریای ئه‌و مانگه‌ ئاشكرا كراوه‌ و ئه‌مه‌ ده‌توانێی بۆمان بسه‌لمێنێ كه‌ ژینگه‌ی ئه‌و مانگه‌ پشتیوان و هانده‌ره‌ بۆ ژیان.
به‌شێك له‌ زانایان له‌و بڕوایه‌دان، كه‌ چوار ملیار ساڵ پێش ئێسته‌ش زه‌وی به‌ هه‌مان دۆخدا تێپه‌ڕیوه‌ و ورده‌ ورده‌ ژیانی له‌سه‌ر دروست بووه‌، بۆیه‌ دۆزینه‌وه‌ی كارلێكی كیمیایی له‌م مانگه‌ی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل سه‌رنجی زانایانی به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كۆ كردووه‌ته‌وه‌.
پرۆفیسیۆ "ئه‌ندرۆ كۆتس" پسپۆری بواری فیزیا له‌ كۆلێژی له‌نده‌نی زانكۆیی ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رسامكه‌ره‌، چونكه‌ ده‌ری ده‌خات، كه‌ ژیان له‌سه‌ر مانگی "ئه‌نسیلاداس" بوونی هه‌یه‌، بێگومان پێكهاته‌كانی ژیانیش هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ن كه‌ خۆی له‌ ئاو و كارلێكه‌ كیمیاییه‌كان ده‌بینێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی ترشه‌كان و هاتنه‌ ئارای سه‌رچاوه‌ی وزه‌.

هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و مانگه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نێوان هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و مانگی ئه‌وروپا كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی موشته‌ری، زۆرترین گریمانه‌ و ئه‌گه‌ری بوونی ژیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی ته‌نیا له‌و مانگه‌ به‌رده‌ستكه‌وتووه‌.
له‌ مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2016 كه‌شتی ئاسمانی "كاسینی" ئه‌ركه‌كانی خۆی دوای 13 ساڵ له‌ چاودێری و پشكنینی هه‌ساره‌ی زووحه‌ل و 62 مانگه‌كه‌ی كۆتایی پێ هێنا.

سه‌رچاوه‌/ئه‌لجه‌زیره‌.



وشە - باز ئه‌حمه‌د


PM:05:19:14/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 46399 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌