نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در له به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، ته‌نگژه‌كانی ئێسته ڕووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه به‌هۆی نووری مالیكی بووه و هه‌ر مالیكیش بوو پارێزگاكانی عێراقی ڕاده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كرد.
ئیبراهیم جابری نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا گوتی، مالیكی ناتوانێ 1% ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی عێراق نه‌هێڵی و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا بێنێت‌و چونكه ئه‌و خۆی هۆكاری دروستبوونی ئه‌و مه‌ینه‌تییانه بووه، ڕۆلهكانمانی له هێزه‌كانی عێراق له بنكه‌ی سپایكه‌ر به كوشتن دا.
هه‌روه‌ها گوتی، مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێ، یان سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه یان په‌رله‌مانتار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ناتوانێ هیچ شتێك بگۆڕێ، چونكه ئه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌نگژه‌كانه و شاره‌كانی عێراقی به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌خشی.
ئه‌و قسانه‌ی نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در له به‌غدا، له كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان، داوای له سه‌رۆكی كوتله‌كانی نێو هاوپه‌یمانی شیعه‌كان كرد، كه‌سێك بۆ شوێنی ئه‌و ده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌شێك له كوتله‌كانی نێو هاوپه‌یمانی شیعه‌كانیش ناوی نووری مالیكی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ده‌هێنن.