زۆرینه‌ی رووداوه گرنگه‌كانی كورد له مانگی ئادار كۆ بوونه‌ته‌وه، له 28ی ئادار/مارسی ئه‌مساڵیش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له‌و پارێزگایه دا، به‌ڵام بۆچی ئێسته؟ ئاخۆ ئه‌و بڕیاره كار بوو یان كاردانه‌وه‌ی فه‌رامۆشكردنی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140؟.
تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی عێراقی، به"وشه" ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك رووی دا نه كاره و نه كاردانه‌وه، هه‌ڵدانی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك پێوه‌ندی به داهاتی نه‌وت و هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، ئه‌و دوو هۆكاره له پشته‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كه‌ركووكن، چونكه ماده‌ی 140 ساڵانێكه هه‌ر هه‌بووه له 2005ه‌وه له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستوور تا ئێسته.
زیاتر گوتی، ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ربه‌ره‌كانێی نه‌وتی هه‌یه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌و شێوه‌یه ویستی ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتدا بگرێت، چونكه ئه‌وان پێشتر گله‌یییان هه‌بوو به‌وه‌ی پشكی خۆیان له نه‌وتی كه‌ركووك وه‌رناگرن، بۆیه بڕیاریان دا ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وته‌كه‌دا بگرن، هۆی دووه‌میش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه چونكه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و په‌رله‌مان ده‌چین.
حه‌رب دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد، به‌ڵام بۆچی به‌بێ به‌غدا سه‌رژمێری و راپرسیشی ئه‌نجام نه‌دا؟، ئه‌وان ده‌یانتوانی راپرسی له كه‌ركووك بكه‌ن به‌وه‌ی له خه‌ڵكه‌كه بپرسن ئاخۆ رازین بچنه سه‌ر كوردستان یان نا، بۆیه راسته حكوومه‌تی ناوه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندیه‌تی رێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 به‌ڕێوه نه‌چن، به‌ڵام كێ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه، پێویسته پرسیار بكات و رێوشوێن وه‌ربگرێت، بۆیه به‌رپرسیاره‌تییه‌كه له ئه‌ستۆی به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانی كورده له به‌غدا كه نایانه‌وێ كوردستان جیا ببێته‌وه".
"حكوومه‌تی كه‌ركووك ئه‌مری واقیعه و حكوومه‌تی به‌غدا ره‌نگه بتوانێت رێوشوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ردا وه‌ربگرێت، به‌ڵام ناتوانێت رێوشوێن له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كان پێڕه‌و بكات، هه‌وڵه‌كانی فوئاد مه‌عسووم سه‌ركۆماری عێراقیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه حكوومه‌تی كه‌ركووك خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاته و له هه‌ڵدانی ئاڵا پاشگه‌ز نابێته‌وه و به‌غداش ناتوانێت بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان جێبه‌جێ بكات، بۆیه پرسه‌كه به‌و شێوه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ده‌مێنێته‌وه" حه‌رب وای گوت.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان كه‌ركووك شارێكی كوردستانییه و دڕنده‌ترین رژێمی عێراقیش له رێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئاداری 1970 ددانی به‌وه‌دا نا، دواتر له 1974 پاشگه‌ز بووه‌وه كورد شۆڕشی ئه‌یلوولی كرد به قوربانی له‌پێناو كه‌ركووك. له 2003 و كه‌وتنی سه‌دام. كورد و ئه‌مه‌ریكا كه‌ركووكیان ئازاد كرد و ئاڵای كوردستان له دیوار و سه‌ر باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره هه‌ڵدرا. دواتر له 2005 وه‌ك ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ری نێوان كوردستان و عێراق ماده‌ی 140ی بۆ دانرا. به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئاڵای كوردستان جگه له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی، له‌سه‌ر هه‌موو باره‌گاكانی حزب و ده‌زگاكانی سه‌ربه كوردستان ده‌شاكایه‌وه له 2003ـه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه له 2014 و هاتنی داعشه‌وه ئاڵاكه‌ی برده باشووری كه‌ركووك و خۆی كرد به خاوه‌نی پاراستنی شاره‌كه.
رۆژی 28ی ئادار/مارسی 2017یش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگی دا له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت، به‌ڵام عه‌ره‌ب و توركمان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار نه‌بوون.
هاشم حبووبی شرۆڤه‌كاری سیاسی، به"وشه"ی ده‌ڵێ, بۆچی ناكرێت كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا به سازان چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت؟، من كاتی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه‌ركووك به گه‌نجاو نازانم، بۆیه ئه‌وه‌ی رووی دا ته‌نیا نێوانی هه‌رێم و به‌غدا ناشێوێنێت، به‌ڵكو زیاتر له‌وه‌یه و كه‌ركووك دۆخێكی هه‌ستیاری هه‌یه.
دووپاتیشی كرده‌وه كه "بێگومان پێوه‌ندی له نێوان بڕیاره‌كه‌ی كه‌ركووك و ماده‌ی 140دا هه‌یه، بۆیه ئه‌وه هاندانێكه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه".
حبووبی له‌باره‌ی هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140, نایشارێته‌وه كه ده‌سه‌ڵات له عێراق به‌شداری كردووه له دواخستنی جێبه‌جێكردنی ماده‌كه، به‌ڵام پێی وایه "ئه‌وه مانای ئه‌وه نادات ئێمه هه‌ستین به سزادانی ده‌وڵه‌تی عێراق، له به‌رامبه‌ردا كورد هه‌وڵیان داوه و سووریش بوونه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌كه، به‌ڵام پێمان وایه ئه‌وانه به وتوێژ چاره‌سه‌ر بكرێن باشتره".
ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ماده‌ی 58ی یاسای كارگێڕیی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی كاتی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له عێراق هاته داڕشتن، ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه به‌ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراق تووشی راگواستن و ته‌عریب و گۆڕینی دیمۆگرافی و زه‌وتكردنی موڵك و ماڵ و له‌كارلادان و ده‌ستكاریكردنی سنووره كارگێڕییه‌كانی ئه‌و ناوچانه له نێوان 17ی ته‌مووزی 1968 تا نۆی نیسانی 2003 هاتوونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌ڵماس فازڵ بڕیارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، به"وشه"ی راگه‌یاند، جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140 وای كرد هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك نه‌كرێت و شایسته‌كانی پارێزگاكه نه‌گات، ئێمه هه‌میشه چاوه‌ڕوان و پابه‌ندبوونی خۆمان دووپات كردووه‌ته‌وه به یاسا، به‌ڵام وا دیاره حكوومه‌تی به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه هه‌نگاو نانێت و خۆی ده‌دزێته‌وه، ئه‌وه ئێمه‌ی ناچار كرد له بری ئه‌وان ئه‌و بڕیاره بده‌ین به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه به‌پشتبه‌ستن به ئه‌حكامی ماده‌كانی ده‌ستوور".
"ته‌نانه‌ت لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌م حكوومه‌ته‌ی عه‌بادیدا چالاك نه‌كراوه و پاره‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه، دواتر ئه‌وكاته‌ی بۆی دانراوه ته‌نیا ئیجراییه، له یاساكه‌دا ده‌ڵێ حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ماده‌كه و به‌و هۆیه‌وه له كه‌ركووك هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه و ئه‌نجوومه‌نی ئێسته به هه‌ڵبژاردن هاتووه، بۆیه پێشێلكاری نییه كه خۆمان ماده‌كه جێبه‌جێ بكه‌ین" ئه‌ڵماس وای گوت.
ئاماژه‌ی دا "ماده‌ی 140 به به‌سه‌رچوو دانانرێت و جێبه‌جێ نه‌بوونی له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه ماده‌كه نامرێنێت، چونكه ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و ماده‌یه هه‌یه و پێویستی به جێبه‌جێكردنه".
ماده‌ی 140 سێ قۆناغی "ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری و راپرسی" داناوه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ده‌بوو تا 2007 ماده‌كه جێبه‌جێ بكرێت و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه له راپرسیدا بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر كوردستان ده‌بن یان عێراق.