كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كێبه‌ركێیه‌كی بۆ دیزاینی ئۆتۆمبێله خۆكاره‌كان كه پێویستی به شوفێر نییه خسته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له كالیفۆرنیا ئۆتۆمبێله به‌رهه‌مهێنراوه‌كان ده‌خرێنه سه‌ر شه‌قام و تاقی ده‌كرێنه‌وه.
پێگه‌ی "سكای نیوز" بڵاوی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆتۆمبێل و شه‌قامه‌كان له كالیفۆرنیا به داوایه‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕازی بووه، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی پێشكه‌وتووتر كه له ئۆتۆمبێله خۆكاره‌كانی دانراوه و له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كانی ئه‌و وڵاته مۆڵه‌تی هاتوچۆ به‌و جۆره ئۆتۆمبێله دراوه.
بڕیاره‌كه ته‌نیا بۆ سێ ئۆتۆمبێلی جۆری "لیكسز ئاڕ ئێكس" و شه‌ش ئۆتۆمبێلی تاكه‌كه‌سییه.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله خۆكاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به تاقیكردنه‌وه‌یان كراوه و پێشبینی ده‌كرێ تا ساڵی 2025 ئه‌و ئۆتۆمبێلانه بكه‌ونه بازاڕه‌كان و زیاتر له تریلیۆنێك دۆلار تێچوویان بێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ یه‌كێكه له كۆمپانیا فره‌ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له یه‌كی نیسان/ئه‌پریلی 1976 له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا دامه‌زراوه و ئێسته 478 لقی له 17 وڵاتی دنیا هه‌یه، هه‌ریه‌ك له ستیڤ جۆبز و ستیڤ وزنیاك و رۆنالد واین دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه‌ن و به‌گوێره‌ی ئاماری 2016، زیاتر له 115 هه‌زار كارمه‌ندی له سه‌رتاسه‌ری دنیادا هه‌یه و له بواری ته‌كنه‌لۆجیای كۆمپیوته‌ر و ئای تی كار ده‌كات.