ئۆباما له به‌رامبه‌ر هێرشێكی گازی كیمیایی كه له‌لایه‌ن ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه ڕژا و نزیكی هه‌زار و 500 كه‌سی كوشت، ته‌نیا ناڕه‌زایی ده‌ربڕی، تره‌مپ به كوشتنی 100 كه‌س به‌و گازه، مووشه‌كبارانی كرد.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی 45ی كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جیاواز له هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی تری ئه‌و وڵاته كه پێش ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ربگرن، له ناو حزبه‌كه‌یاندا شوێنێكی گرنگیان هه‌بووه و سیناتۆری ویلایه‌تێك بوون، ئه‌م هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نه‌بینیوه، سه‌رمایه‌دارێكی كۆڵنه‌ده‌ری سه‌ركه‌وتوو بووه، تا پێش دوو ساڵ بوونی به سه‌رۆك، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ته‌نیا وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندێكی ژندۆست ده‌یانناسی و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش له‌لایه‌ن چینێكی دیاریكراوه‌وه ناسراو بوون. له ناو ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوو قسه‌ی جیا هه‌یه، ئایا ئه‌و داوای له كۆمارییه‌كان كرد خۆی بپاڵێوێ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، یان به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ كردبێته‌وه، كۆمارییه‌كان كه‌سایه‌تییه‌كه‌یان به گونجاو زانی و هه‌ڵیان بژارد؟ ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" دووه‌م په‌سند ده‌كات. له هه‌ر كامیان بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكی تریش جگه له تره‌مپ بووبووایه به سه‌رۆكی وڵات، هه‌ر ده‌بوو وه‌ك ئه‌و بكات، ئاخر دۆخی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌تی ئێسته، كه‌سایه‌تییه‌كی وا ده‌خوازێ كه بڕیاری توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات.
سووریا له نێوان ئۆباما و تره‌مپدا
ئه‌گه‌ر كه‌مێك زوومی كامێرای مێژوو بۆ دواوه ببه‌ین، له‌باره‌ی سیاسه‌تی دوو حزبه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ناونیشانێكمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌میشه دیموكراتییه‌كان هێنده‌ی سه‌رقاڵی كێشه ناوخۆیییه‌كان بوون، ئه‌وه‌نده بیریان له به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌كردووه‌ته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه، كۆمارییه‌كان پێیان وایه به‌هێزبوونی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دنیادا، مانای به‌هێزبوونی ناوخۆیی ده‌گه‌یه‌نێ.
لێره‌دا به ههڵهداچوونێكی گشتی له‌سه‌ر ئه‌و دوو جۆره سیاسه‌ته هه‌یه، ئه‌و پێناسه‌یه‌ی پێشوو بۆ سیاسه‌تی ئه‌و دوو حزبه، رێكه‌وت نییه، ڕێككه‌وتنه. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه، دوو دیفاكتۆی جیایان نه‌بێ له ڕووكه‌شی سیاسه‌تدا، ئه‌وا حزبێكی تر دێت و ده‌سه‌ڵاتیان لێ وه‌رده‌گرێ، بۆیه هه‌میشه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیان خستووه‌ته ڕاڕایی له نێوان ته‌نیا دوو حزب و هه‌میشه وه‌ك یاریی باله، یه‌كێك به‌رزی ده‌كاته‌وه و ئه‌وی تر كه‌پسی ده‌كات.
له ده‌ره‌وه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به زلهێزی بمێنێته‌وه، هه‌میشه پێویسته له سه‌رده‌می دیموكراته‌كان، ڕێگه به به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر بدرێ، تا ئاستێ هێزیان فراوان بكه‌ن و به‌ره‌كه‌یان تۆكمه بكه‌ن، بۆ دنیا بسه‌لمێ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌بێ، ڕووسیا، كۆریای باكور، چین و ئێران، به چه‌كی ئه‌تۆمی و پاوانخوازی، سه‌قامگیری زه‌وی تێك ده‌ده‌ن. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ره‌ی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ناچاره فریای خۆی بكه‌وێ و ده‌ست بكات به كڕینی چه‌ك، هه‌مووشی یان زۆربه‌ی له ئه‌مه‌ریكا ده‌كڕن، ئه‌مه‌ش قازانجێكی زۆر زیاتره له فرۆشتنی مۆبایل و ئۆتۆمبێل، وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می ئۆباما ڕووی دا و ڕێژه‌ی فرۆشی چه‌كیان گه‌یشته لووتكه. وه‌ك هه‌میشه، ئینجا كه كۆمارییه‌كان دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، خه‌ریكی دروستكردنه‌وه و پته‌وكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌بن، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رچی پێویست بێت ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بوو خۆیان مووشه‌كی "تۆماهۆك" بهاوێژن.
له سه‌رده‌می ئۆبامادا، ڕژێمی ئه‌سه‌د دوو جار گازی كیمیایی "سارین"ی به‌كار هێنا، یه‌كێكیان له 21ی ئاب/ ئۆگستسی 2013 له شاری "غوته" و ئه‌ویتر له دووی تشرینی دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌ری 2016، ته‌نیا ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م، زیاتر له هه‌زار و 400 كه‌سی كوشت، به‌ڵام ئۆباما ته‌نیا ناڕهزایییهكی شه‌رمنانه‌ی ده‌ربڕی.
جاری سێیه‌م كه چواری نیسان/ئه‌پریلی ئه‌مساڵ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ڕژێمی ئه‌سه‌د هێرشێكی ئاسمانییان له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی "شه‌عیرات"ه‌وه بۆ سه‌ر شارۆكه‌ی "خان شێخۆن" ئه‌نجام دا، له ئاكامدا 100 كه‌س كوژران. چونكه ئێسته سه‌رده‌می یه‌كلاكردنه‌وه و نیشاندانی هێزی ئه‌مه‌ریكایه، به بڕیاری تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه، 59 مووشه‌ك به فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه نرا كه هه‌ر یه‌كه‌یان نرخه‌كه‌ی یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلاره.
سیاسه‌تێكی دووباره‌ی ئه‌مه‌ریكا
مادام زوومی كامێراكه‌ی مێژوومان بردووه‌ته دواوه، به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی بۆ ئه‌م نۆره‌ی سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌هێنینه‌وه. له سه‌رده‌می "ریچارد نیكسۆن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ساڵانی 1974-1977، به شای ئێران ده‌گوترا پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. دواتر كه "جێراڵد فۆرد 1977-1981" هات كه به هه‌مانشێوه كۆماری بوو، نه‌یده‌ویست ئه‌و دۆخه شڵه‌ژاوه‌ی ناو ئێران وا بكات و شا بڕووخێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی كرد، به‌ڵام دواجار كه كار له كار ترازا و "خومه‌ینی" شۆڕشی ئێرانی به‌رپا كرد و حكوومه‌تی شا ڕووخا، پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه بگاته كۆتا، به‌په‌له "سه‌دام حوسێن"ی له عێراق بۆ په‌مپ درا. دواتر "جێمی كارته‌ر" كه دیموكراتی بوو، دۆخه‌كه‌ی به شڵه‌قاوی هێشته‌وه، عه‌ره‌ب ترسێكی زۆریان له‌و كۆماره شیعییه لێ نیشتبوو، ئه‌م ترسه وای كرد، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ ئه‌مه‌ریكا ببه‌ن تا لاوازی بكات.
كه "ڕۆناڵد ڕیگان"ی كۆماری بوو به سه‌رۆك، ڕێك هه‌مانشێوه‌ی "تره‌مپ"ی ئێسته، زۆر به ئاشكرا پشتیوانی له سه‌دام كرد، ڕێگه‌ی به هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بیش دا، به چه‌ك و پاره هاوكاری بكه‌ن بۆ لێدان له ئێران. ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌وه‌بوو ئینجا سه‌دام له شۆڕشگێڕی ئومه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه بگۆڕێ وه‌ك سته‌مكار و دڕنده و مه‌ترسی بۆ ناوچه‌كه هه‌ژماری بكات، ئه‌گه‌رچی له ڕاستیشدا هه‌روا بوو، وه‌ك هه‌میشه‌ش تا به دنیا بڵێن وڵاتێكی دیموكراتین و سه‌ركرده‌كان بڕیار ده‌ده‌ن، ڕیگان گۆڕا و "جۆرج بوش (1989-1993)" هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به هه‌مانشێوه كۆماری، به‌ڵام به سیاسه‌تێكی توندتر له‌گه‌ڵ سه‌دام مامه‌ڵه‌ی كرد و بڕیاری لێدانی دا و عێراقی به ته‌واوی لاواز كرد و چه‌ندان جۆر گه‌مارۆی خسته سه‌ر.
پێویست بوو ئه‌و دۆخه به ناهه‌مواری بمێنێته‌وه، "بیل كلینتن (1993- 2001)" ماوه‌ی هه‌شت ساڵ، هیچ شتێكی ئه‌وتۆی دژی سه‌دام نه‌كرد، بۆیه عێراق و ناوچه‌كه به گوڵباران پێشوازییان له مووشه‌كبارانه‌كانی "جۆرج ده‌بلیو بوش (2001-2009)" بكه‌ن. هه‌موو دنیا وایانده‌زانی بوش به ته‌واوی دۆخی ناوچه‌كه یه‌كلا ده‌كاته‌وه، كوردیش دڵنیا بوو له سه‌رده‌می ئه‌ودا سه‌ربه‌خۆیی دێته ئاراوه و به ته‌واوی پشتیوانی ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك به‌شێك له‌و یارییه له مێژینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه‌یان وه‌ك زلهێز، هه‌شت ساڵه‌كه‌ی ته‌واو بوو، وه‌ك په‌یامێكیش چۆن هه‌موو جارێك كۆمارییه‌كان كێشه‌یه‌ك چاره ده‌كه‌ن و به دروستكردنی كێشه‌یه‌كی تر پۆسته‌كه بۆ دیموكراتییه‌كان جێ دێڵن تا له سه‌رده‌می ئه‌واندا به باشی كێشه‌كه بگات، سه‌دامیان ڕووخاند و گرفتی پاوانخوازیی شیعه و به‌هاری عه‌ره‌بی و ئه‌ردۆغانیان له ناوچه‌كه بۆ "باراك ئۆباما (2009-2017)" به‌جێ هێشت كه به‌رامبه‌ر هه‌موو دۆخه‌كان، ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ر بوو.
هێرشی كیمیایی و تاقیكردنه‌وه‌ی تره‌مپ
سووریا له پارێزگای ئیدلب و به تایبه‌تی له به‌ره‌ی شه‌ڕی شاری "خان شێخۆن" ئه‌وه‌نده له دۆخێكی خراپ‌دا نه‌بوو تا پێویست بكات گازی كیمیایی به‌كار بێنێ، شوێنه‌كه‌ش هێنده ستراتیژی نییه تا هه‌رچۆن بێ به‌ده‌ستی بێنێته‌وه، ئه‌ی باشه بۆچی به‌كاری هێنا؟، له كاتێكدا له‌وه‌ته‌ی شۆڕشی سووریا كراوه و دۆخیان خراپه، یه‌كه‌م جاره خه‌ریكبوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نزیك بێته‌وه له ئه‌سه‌د؟ بۆچی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ی جارێكی تر ئه‌نجام دا؟
ته‌نیا یه‌ك ئه‌گه‌ر له خۆی ده‌گرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئه‌و كاره به فه‌رمانی ڕووسیا و ئێران كراوه، ئامانجیش لێی تاقیكردنه‌وه‌ی "دۆناڵد تره‌مپ" بوو، تا بۆیان ده‌ربكه‌وێ تا چ ئاستێك سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا گۆڕاوه و له هه‌ڵوێستێكی ئاوادا به هه‌مانشێوه‌ی ئۆباما ته‌نیا به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕێ یان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، بڕیاری كتوپڕ ده‌دات.
دۆناڵد تره‌مپ، زوو له په‌یامه‌كه گه‌یشت، بۆیه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكار و به‌رپرسه ته‌ناهییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد و بڕیاری ئه‌و گورزه‌ی دا، باشیش ده‌زانێ ئه‌م بڕیاره واتا ئیتر ده‌بێ چاوی له هه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌ك بێت كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ئیتر له‌وانه‌یه ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی له شه‌ڕی دژ به داعش هاوكاری سوپای عێراق ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بكوژرێن، یان له لبنان له‌لایه‌ن حزبوڵاوه بڕفێندرێن، هه‌موو ئه‌مانه له به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه، بۆیه چاوه‌ڕێ ناكرێ دوای ئه‌م هه‌نگاوه، به‌م زووانه جارێكی تر خۆی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست تێكه‌ڵ بكات، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی فراوانتر و چه‌كی باشتر پێشكه‌شی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی كه ژماره‌یان نزیكی پێنج هه‌زار كه‌سه و له عێراقن، بیاننێرێته سووریا تا مه‌شق به سوپای سووریای ئازاد بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا هێڵی سووری ڕووسیای نه‌به‌زاندووه
زۆر كه‌س له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مووشه‌كه تۆماهۆكه‌كان، وایانبینی ئیتر كۆتا به زلهێزیی ڕووسیا له ناوچه‌كه هات و تره‌مپ به یه‌كه‌م ڕه‌فتاری له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆكه، گره‌وی له "فلادیمێر پوتین" برده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت، كه‌واته كاتی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌مه، چونكه وه‌ك به ڕووكه‌ش دیاره، ڕاسته‌وخۆ دوو زلهێزی جیهانی كه‌وتوونه‌ته به‌رامبه‌ر یه‌ك، ئه‌گه‌رچی یارییه‌كه له گۆڕه‌پانی سووریا ده‌كرێ.
ئه‌مه‌ریكا یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاند به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی خۆی سوور بكات، چه‌كی بۆ شۆڕشگێڕانی چیچان، ئه‌فغانستان، ئۆكرانیا، بلاڕووسیا، كازاخستان و زۆر شوێنی تر نارد، به‌ڵام مۆسكۆی به‌و شێوه‌یه نه‌ورووژاند كه هه‌ندێك شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی پێیان وایه, له‌م ڕووداوه‌ی سووریا ورووژاندوویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌وانی به به‌شێك له خاكی خۆی زانیبێ، سووریا ته‌نیا هاوپه‌یمانه، بۆیه هه‌رگیز ئه‌و داوه‌ی ڕووسیا بۆ ئه‌مه‌ریكای نایه‌وه، خوێی تێی ناكه‌وێ، بچووكترین به‌ڵگه‌ش، تۆماهۆكه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی بنكه‌ی ئه‌و دژه مووشه‌كه ڕووسییانهدا تێپه‌ڕین كه زۆر به ئاسانی ده‌یتوانی پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست، بیانته‌قێنێته‌وه.
ڕێككه‌وتنێكی واژوو نه‌كراو له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا هه‌یه، ئه‌ویش دروستكردنی شه‌ڕی بچووكه تا خۆیان له شه‌ڕێكی ڕاسته‌وخۆدا به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون، ئاخر به‌ریه‌ككه‌وتنیان، واته جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م. ئه‌م ڕێككه‌وتنه، به دركپێكردنی هه‌ردووكیانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، نه‌ك دانیشتن له‌سه‌ر مێزێكی گفتوگۆ و بڕیاردان له‌سه‌ری. بۆیه پێی ده‌گوترێ، ڕێككه‌وتنی واژوو نه‌كراو.
ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریكا ڕێگه بدات عێراق بۆ ئێران و ڕووسیا بێ، ڕه‌نگه رووسیا ده‌ستبه‌رداری سووریا ببێت، ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه ئێرانیشی پێشكه‌ش بكات كه ئه‌مه‌یان دوورترین ئه‌گه‌ره، به‌ڵام تا دنیا هه‌میشه پێویستی به نه‌وت و چه‌ك بمێنێ، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و ناترازێن.
سیاسه‌تی "هه‌نگاوێك بۆ دواوه و دوو بۆ پێشه‌وه" به‌رده‌وامه
له دوای شه‌وی "تۆماهۆك"ـه‌وه، لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر له سووریا هه‌ڵده‌درێته‌وه، ئه‌م دۆخه هه‌ڵپه‌سێراوه نامێنێته‌وه، تره‌مپ بۆ ئه‌وێ، وه‌ك "بوش" بۆ عێراقی لێ دێ. ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه باسی داهاتووی سووریا و قۆناغی دوای ڕژێمی ئه‌سه‌د بكرێ، نه‌ك له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش ساڵه‌ی ڕابردوو كه هه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرا و سوودی نه‌بوو، قسه‌ی ئێسته سوودی هه‌یه.
دۆخی دنیا به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت، پێویستی به هه‌شت ساڵی كۆمارییه‌كانه، بۆیه له ئێسته‌وه ده‌توانم بڵێم چوار ساڵی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وانه، به‌ڵام مه‌رج نییه بۆ "تره‌مپ" بێت، ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كان وای خواست كه‌سێكی تر به ئایدیایه‌كی نوێوه ببه‌نه كۆشكی سپی، وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می ڕیگان و بوش كرا، ئه‌وا ئه‌م جاره‌ش ده‌یكه‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، له سووریا ئینجا نۆره‌ی چی دێ، ئاخر هه‌ر ده‌بێ نۆره‌ی شتێك بێت. شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب، شیعه و سوننه، سوننه و سوننه له نێوان خۆیان، كورد و كورد له نێوان خۆیان، هاوپه‌یمانی به‌شێكی كورد له‌گه‌ڵ شیعه دژی هاوپه‌یمانی به‌شه‌كه‌ی تر له‌گه‌ڵ سوننه، زه‌وییه‌كه به باشی له‌باره بۆ چاندنی هه‌موو ئه‌و كێشانه تا كه نۆره‌ی دیموكراتییه‌كان دێته‌وه، ئه‌وانیش چوار ساڵ یان هه‌شت ساڵ ناوچه‌كه به‌و شێوه‌یه بهێڵنه‌وه. پێم وایه دوای ئه‌م گه‌ڕه، گه‌ڕی داهاتوو كه 16 ساڵی تره، شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆی نێوان سعوودیه و ئێران ده‌ست پێ ده‌كات.
شیكاری..