باشترین چارەسەر بۆ لەناوبردنی هەوكردن و كلۆربوون و سپیكردنه‌وه‌ی ددان

:: PM:04:29:15/04/2017 ‌
هەوكردن و كلۆربوونی ددان یەكێكە لە كێشە پڕ ئازار و بێزاركەرەكانی مرۆڤ، زۆرینەی هەرە زۆرمان لەماوەی ژیاندا تووشی ئەم كێشانە دەبین و بەرچاومان تاریك دەبێ و هیچ خۆراكێكمان بۆ ناخورێ و بە تەواوی نیگەران و ناڕەحەت دەبین، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە گرتنەبەری ڕێگە سروشتییەكان كارێكی زۆر گونجاو و تەندروستانەیە، بۆ ئەمەش شارەزایان زەردەچەو بە باشترین و بەهێزترین چارەسەر دەزانن، چونكە زەردەچەو هەم ئەو كێشانە چارەسەر دەكات، هەم زیندوویەتی بە ددان دەبەخشێ و بەكتریا زیانبەخشەكان لەناو دەبات و بریسكانەوە و جوانیش بۆ ددان دەستەبەر دەكات.

یەكێك لە هۆكارەكانی تووشبوونی ددان بەو كێشانە هەویری ددانە، ڕەنگە زۆربەتان وا هەست بكەن كە هەویری ددان دەبێتە باشترین ڕێگر لەبەردەم تێكچوونی ددانەكان، بێگومان ئەوە كاتێك ڕاستە، كە ئەو هەویری ددانەی بەكاری دەهێنن، تەواو تەندروستی و ئەسلی بێ، نەوەك بازرگانی و پڕ لە مادەی كیمیایی، چونكە ساڵانە تەواوی خەڵكی ئەمەریكا ملیارێك دۆلار لە كڕینی هەویری ددان خەرج دەكەن، بەڵام بەردەوام بە دەست ئەو كێشەیەوە دەناڵێنن و سوودی تەواو لە هەویری ددان دەستەبەر ناكەن.

زۆرینەی خەڵك بەكارهێنانی هەویری ددان بۆ سپی كردنی ددان بەكاردەهێنن، لەجیاتی بۆ پاككردنەوە و دوورخستنەوەی لە كێشەكان بەكاری بهێنن، بۆیە تووشی جۆرەها كێشەی ددان دەبن، كە خۆی لە  ئازاری ددان، هەستیاری پووك، گەڕانەوەی پووك، زەردبوونی ددان بەخێرایی، تەنكبوونی ددان، نەخۆشی و هەوكردنی ناو دەم و كلۆربوونی ددانەكان دەبینێتەوە،  هەندێك هەویری ددان سپیكردنەوە هەیە كە كاریگەری باشیان هەیە، بەڵام بۆ كاتێكی زۆر بەردەوام نابێت واتە كاتیین، بەكارهێنانی ئەم بەرهەمانە بە بەردەوامی زیانێكی زۆر بە ددان دەگەیەنێت.

بەهۆی ئەم زیانانەی هەویری ددانەوە پێویستە لە بەكارهێنانی دوور بكەینەوە لەبری ئەو ماددە دروستكراوانە گرنگی بە بەرهەمی سروشتی بدرێت كە هیچ كاریگەرییەكی خراپ لە دوای بەكارهێنانی بەسەر ددانەوە جێناهێڵێت، بۆ گرتنەبەری ڕێگە سروشتییەكان چەندان  چارەسەری سروشتی هەن،  بۆ نموونە بەهارات زۆر  سەرسامكەرە و زەردەچەویش بەچارەسەری زێڕینی كێشەكانی ددان دادەنرێت و پێویستە لەجیاتی هەویری ددان ئەم پێكهاتە سروشتیانە بەكاربهێنن و هیچ لێیان دوودڵ نەبین.

شارەزایان ئەوەیان سەلماندووە، بەهارات و زەردەچەو مێژووی ئاشنابوونی مرۆڤ پێیان بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە و  هیندستان و پاشان ئەفریقا و ئاسیا و كاریبی لە ناوچە یەكەمەكانی دۆزینەوە و بەكارهێنانیانن، وەك دەرمانێكی سروشتی سوودیان لێ وەرگرتوون.

بەهارات و زەردەچەو دژە هەوكردنێكی زۆر بەهێز و كاران و  بۆ دابەزاندنی كێش كاریگەریی باشیان هەیە  و دەتوانرێت وەكو كەپسول بەكاربهێنرێتـ سەرەرای ئەمانەش  بەپێی ئەو توێژینەوەیەی كەلە لایەن شارەزایانی كۆلێژی پزیشكی هیندستانەوە ئەنجامدراوە زەردەچەوە دەتوانێت ڕۆڵێكی باڵای هەبێت لە چارەسەركردنی نیشانەكانی خەمۆكیدا.

چۆنیەتی بەكارهێنانی:
پێكهاتەكەی خۆی لە دوو كەوچكی هاڕاوەی زەردەچەو، یەك كەوچك رۆنی گوێز هیند، كەمێك لە زەیتی بۆنداری نەعنا دەبینێتەوە،  پاشان هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ دەكەین تا گیراوەیەكی هاوسەنگ دروست دەبێت، ئنجا لە ڕێگەی فلچەی ددانەكەوە ددانی پێ بشۆن و بۆ ماوەی سێ تا پێنج خولەك لێی بگەڕێن و دواتر بە ئاو ددانەكانتان پاك بكەنەوە.

سوودەكانی بەكارهێنانی ئەم گیراوەیە بۆ ددان:
* دژە بەكتریایە.

*یارمەتی دەدات لە حاڵەتی نەخۆشی پاركیسۆندا.

* مامەڵە لەكەڵ خەمۆكیدا دەكات.

* كاریگەری فشاری درێژخایەن لادەبات.

* یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات .

*مامەڵە لەگەڵ نەخۆشی سەدەف دەكات.

*دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە.

*مەترسی نەخۆشییەكانی زەهایمەر كەم دەكاتەوە.

*دژە هەوكردنێكی بەهێزە .

*تەندروستی چاو دەپارێزێت .

*بەشێوەیەكی سروشتی ئازار دەحەسێنێتەوە.

*گرێی مێشك لەناو دەبات.

* یارمەتی  لابردنی ژەهری جگەر دەدات.

*رێگە لە رەقبوونی شانەكانی لەش دەگرێت .

* نەخۆشییە مەترسیدارەكانی وەكو پرۆستات و شێرپەنجەی پێست كەم دەكاتەوە .

* چارەسەری برینی گەدە دەكات.

* رێگە لە نەخۆشی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن دەگرێت. 

*دژە كەڕووە.

* نیشانەكانی هەوكردنی جومگە كەم دەكاتەوە .

*مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ بەرێژەی %65 كەم دەكاتەوە.

سەرچاوە/ getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد