دوا توێژینەوەی زانستی ئەوەی سەلماندووە كە تاكە گیراوە و شەربەت بۆ هێشتنەوەی دڵ بە تەندروستی و دووركەوتنەوەی هەمیشەیی و یەكجاری لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن بریتییە لە خواردنەوەی شەربەتی هەنار.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە كە لە چەندان گۆڤاردا بڵاوكراوەتەوە لەسەر ڕەقبوونی دەماری خوێن ، توێژەران دەڵێن: هەنار ڕێگە لە نەخۆشییەكانی دڵ و گیرانی خوێنبەرەكانی دڵ كە بەهۆی زیاد بوونی چەورییەوە دروست دەبێت، دەگرێت.
توێژەران ئاماژەیان داوە، هەنار توانای زۆر هەیە لە كەمكردنەوەی چەوری خوێنبەرەكان و ڕێگە لە فشاری ئۆكسان دەگرێت، بەگشتی چەوری لەش كەم دەكاتەوە لە ماسولكەكان و ڕێگە لە گەورەبوونی دڵ و لێدان و هێلكاری نائاسایی دڵ دەگرێت.
خواردنەوەی شەربەتی هەنار رێگری تەسكبوونەوەی شاخوێنبەری بەرێژەی %29 دەكات و یارمەتی كەمكردنەوەی كۆڵیسترۆڵ دەدات، هەروەها كاریگەری زۆر بەهێزی لەسەر خوێنەبەرەكان هەیە و بە تەواوی لە چەوری پاكیان دەكاتەوە و بە تەندروستی دەیانهێڵیتەوە.
خواردنەوەی شەربەتی هەنار سوودی تری زۆرە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەكەم: هەنار پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی گرنگ، كوپێك لە دەنكی هەنار 144 یەكەی كالۆری تێدایە لەگەڵ حەوت گرام ریشاڵ، سێ گرام پرۆتین، ڤیتامینC , K، پۆتاسیۆم، جگەلەوە هەنار دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە و ئازاری لەش لەناو دەبات.
دووەم : هەنار دوو ئاوێتەی زۆر گرنگی ڕووەكی تێدایە كە (پونیكالاگینس) لە توێكڵی هەناردا هەیە و (پونیسیك) جۆرێكە لە ترش كە لە تۆوی هەناردا دۆزراوەتەوە .
سێیەم : دژە هەوكردنی شاراوە، هەناری زیاتر بخۆ تا هەوكردنت كەمتر ببێتەوە، ڕێگە لە نەخۆشییەكانی دڵ، شێرپەنجە، شەكرەی جۆری دوو، زەهایمەر و قەڵەوی دەگرێت.
چوارەم: مامەڵە لەگەڵ بەرزی پەستانی خوێن دەكات و ڕێك و هاوسەنگی دەكاتەوە، توێژینەوەكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی خواردنەوەی 150 ملیلیتر شەربەتی هەنار، ڕۆژێك بەتەواوی لە بەرزی فشاری خوێن كەم دەكاتەوە، بەم هۆیەوە مەترشی جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە.
پێنجەم: دژە كەڕوو و بەكتریایە، پێكهاتەی خۆراكی لە هەناردا لەگەڵ بەكتریای زیانبەخشدا دەجەنگێت، شارەزایان دەڵێن كە هەنار توانای لەناوبردنی كەڕووی هەیە و سەرجەم بەكتریا زیانبەخشەكانی نێو جەستەش لەناو دەبات.