ڕاپۆرتی میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كرده‌وه، كه كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی دوو دڵه و ێ‌ێسته دوو نموونه‌ی ئایفۆن8ی له‌به‌رده‌ستدایه و تاقی كراونه‌ته‌وه، یه‌كێكیان شوێنی په‌نجه‌مۆری له پشته‌وه‌یه و ئه‌وه‌ی تریش له‌ژێر شاشه‌كه‌وه له‌سه‌ر دوگمه‌ی سه‌ره‌كییه، ئه‌و كۆمپانیایه نازانێ كام بژارده بكاته به‌رهه‌می سه‌ره‌كی خۆی و بیخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان، ئایفۆن8 هیچ شوێنێكی به‌تاڵی له ڕووكاری پێشه‌وه نابێ، به‌ڵكو به ته‌واوی شاشه‌یه‌كی ته‌خت و له‌مس ده‌بێ، ئه‌مه تا ئێسته یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام نزیكترین بژارده‌یه، به‌گشتی كۆمپانیای ئه‌پل له‌باره‌ی ئه‌و بژاردانه‌ی له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن8 كه له به‌رده‌ستیدایه دوو دڵه و تا ئێسته خۆی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری ئایفۆن8 به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان كردووه، كامێرای پێشه‌وه‌ی ئایفۆن8 نابێنرێ و له‌ژێر شاشه‌دایه و جۆری OLEDه و قه‌باره‌كه‌ی 5.8 ئینج ده‌بێ و به ڕووپۆشێكی كانزایی داده‌پۆشرێ و قه‌باره‌كه‌ی چوار ملیمه‌تر ده‌بێ.
هه‌موو ڕاپۆرته میدیاییه‌كانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئایفۆن8 توانای شه‌حن كردنه‌وه‌ی وایه‌رلێسی ده‌بێ، واته به‌بێ كێبل ده‌توانن شه‌حنی بكه‌ن، له ڕووی قه‌باره‌وه‌ش هاوشێوه‌ی ئایفۆن 7 ده‌بێ و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت.