حكوومه‌تى عێراق له رێگه‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات هێزێكى چه‌كدار بۆ توركمانه‌كانى سه‌ربه خۆیان دروست بكات و ئامانجه‌كه‌یان به "هه‌وڵدان بۆ تێكدانى بارودۆخى ته‌ناهیى شارى كه‌ركووك" لێك ده‌درێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار له كه‌ركووك، به"وشه"ى راگه‌یاند، حكوومه‌تى عێراق هه‌وڵ ده‌دات له‌ڕێگه‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، هێزێكى چه‌كدار له‌و توركمانانه‌ى كه‌ركووك دروست بكات كه هه‌ڵوێستێكى دژ به كوردستانیان هه‌یه.
روونى كرده‌وه، "تا ئێسته هه‌وڵه‌كه شێوه‌یه‌كى ته‌واو ئاشكراى وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام به‌دڵنیایییه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان له كه‌ركووك و هاتنه‌پێشه‌وه‌ى پرسى ریفراندۆم له كوردستاندا، لایه‌نى عێراقى له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵه‌كانى دژ به كه‌ركووك و كوردستان چڕتر ده‌كاته‌وه".
كاندى حه‌سۆر كادرى به‌ره‌ى توركمانى له كه‌ركووك، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنى هێزى چه‌كدار له توركمانه‌كان، به هه‌وڵى خۆمان نازانین، ره‌نگه ئه‌و هه‌وڵانه بۆ تێكدانى ئارامى شارى كه‌ركووك بێت".
ئه‌و نكوڵى له‌وه نه‌كرد، "له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه پێشنیازمان بۆ كراوه هێزێكى چه‌كدار پێك بێنین، به‌ڵام ئێمه ره‌تمان كردووه‌ته‌وه".
لیوا هه‌ڵۆ نه‌جات به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كه‌ركووك، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "دروستكردنى هێزى چه‌كدارى ده‌بێت بزانرێت چۆنه و بۆ چییه و به چ یاسایه‌ك ڕێك خراون و ئامانجیان چییه، ئینجا ئێمه ده‌توانین مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و ڕێگه‌یان پێ بده‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێنه‌دراوه، چونكه ره‌نگه دژ به نه‌ته‌وه‌یه‌كى تر بێت، له كاتێكدا ئێمه به‌بێ جیاوازى نه‌ته‌وه‌كان ده‌پارێزین".
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى كه‌ركووك زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و هێزه‌ى باس ده‌كرێت گرووپى چه‌كدارى دروست ده‌كه‌ن، خۆیان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی هه‌ڵچوون كه خۆشیان نازانن ئه‌و ئاڵایه‌ى هه‌ڵى ده‌ده‌ن هى نه‌ته‌وه‌ى توركمانه یان هى حزبێكی توركمانی، ئه‌و گه‌نجانه ئاڵاى حزبى هه‌ڵده‌ده‌ن و وا ده‌زانن هى نه‌ته‌وه‌ى توركمانه".
دوو هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌ر دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى كه‌ركووك ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش له ئاستى چه‌ند هێزێكى دیاریكراوى سیاسى كه هه‌ڵوێستێكى عێراقچێتییان هه‌یه، رووبه‌ڕووى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕین بووه‌وه، به‌ڵام پارێزگاى شاره‌كه مكوڕى خۆى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به ره‌چاوكردنى ناوه‌ڕۆكى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق.
حه‌سه‌ن تۆران نوێنه‌رى به‌ره‌ى توركمانى له په‌رله‌مانى عێراق، به"وشه"ى راگه‌یاند، "هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان دژ به ده‌ستوورى عێراقه"، ئه‌و لێدوانه‌ى تۆران له‌كاتێكدایه كه له سه‌روه‌ختى هێرشه‌كانى داعش و هه‌ڵاتنى سوپاى عێراق له كه‌ركووك، تۆران كه ئه‌وكات سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك بوو، دانیشتنێكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى به‌ڕێوه برد و به‌كۆى ده‌نگ داوایان له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كرد، كه‌ركووك له تیرۆریستانى داعش بپارێزێت.
لایه‌نه كوردستانییه‌كان پێداگیرى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ره‌ى توركمانى له‌پێناو ئه‌جێندایه‌كى ده‌ره‌كى كار ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندى گشتیى نه‌ته‌وه‌ى توركمان ره‌چاو ناكات، ئه‌وه‌ش واى كردووه دووڕوویی ته‌واو به هه‌ڵوێسته‌كانیانه‌وه دیار بێت.
شه‌لال عه‌بدول قایمقامی شارۆكه‌ی دووزخورماتوو، بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "دان به‌خۆداگرتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و هاووڵاتییانی كورد له به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری به‌ره‌ی توركمانى و ئه‌و گرووپانه‌ی هاوكاریانن، جێی ده‌ستخۆشییه و ئه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه ئاڵۆز نه‌بێته‌وه".
ئه‌و ده‌ڵێ، "هه‌وڵمان داوه له نزیكه‌وه له به‌ره‌ى توركمانى بگه‌یه‌نین زیاتر مافى هه‌ڵدانى ئه‌و ئاڵایه هه‌یه كه له سایه‌یدا سه‌تان پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و پێش به هێرشى تیرۆریستانى داعش گیرا"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به رۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له پاراستنى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانى تر له هێرشه‌كانى داعشدا".
لێدوانه‌كه‌ى قایمقامى خورماتوو له‌كاتێكدا دێت، كه به‌هه‌مانشێوه هه‌وڵى دروستكردنى هێزى چه‌كدار له ئه‌ندام و كادرانى سه‌ربه به‌ره‌ى توركمانى له شارۆكه‌كه‌ی ده‌درێت، به‌شێوه‌یه‌ك هێزه‌كه له چوارچێوه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و له به‌غداوه فه‌رمان وه‌ربگرێت.
عه‌بدول ده‌ڵێ، "دروستكردنى هێزى چه‌كدار هه‌وڵێكى پیلان بۆ داڕێژراوه و به به‌رنامه كارى بۆ ده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌درێت وه‌ك جارى پێشوو دۆخى ته‌ناهیى شارۆكه‌كه تێك بدرێت، به‌ڵام سوپاس بۆ پێشمه‌رگه كه به‌هاوكارییه‌كانى ئه‌وان توانراوه پارێزگارى له دۆخى ته‌ناهیى شارۆكه‌كه بكرێت".