ئایا فیلمه‌ ڕووته‌كان زیان به‌ مێشك ده‌گه‌یه‌نن؟

توێژه‌ران دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌، منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 14 ساڵی، كاتێك فیلمی ڕووت (پۆڕنۆ) ده‌بینن كه‌ سێكسی تێدا ئه‌نجام ده‌درێ، گۆڕانكاری له‌سه‌ر مێشكیان دروست ده‌كات و له‌ داهاتوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیان ده‌كات، چونكه‌ ئه‌و دیمه‌نانه‌، ده‌بنه‌ هۆی دیاریكردنی بینینی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ سێكس، ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆر به‌ مێشكیان ده‌گه‌یه‌نێ.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێدا كه‌ زانكۆی "كامبریدج" له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامیان داوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ مێشكی مرۆڤ كاتێك سه‌یری قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تی گرته‌ی سێكسی، ئه‌وا تووشی هه‌مان شڵه‌ژان ده‌بێت كه‌ كه‌سێك به‌هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر یان خواردنه‌وه‌ی كهوولی تووشی ده‌بێ.

زانایان، ساڵی 2013 بۆ یه‌كه‌م جار ڕه‌نینی موگناتیسییان بۆ سه‌ر مێشكی كۆمه‌ڵێ گه‌نج تاقی كرده‌وه‌ كه‌ ئالووده‌ی بینینی فیلمی پۆڕنۆ بوون، ئه‌نجامه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی شۆكی كردن، بۆیه‌ ئه‌وكات به‌ مه‌رجیان زانی ده‌بێ سنوورێك بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و جۆره‌ گرتانه‌ دابنرێت، چونكه‌ داهاتووی ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌كاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

دكتۆر "ڤالێر ڤۆن" پزیشكی پسپۆڕ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌ ناوچه‌ی "ventral striatum"ی مێشك، چالاكییه‌كی زۆریان بینیوه‌ كاتێك كه‌سێك ته‌ماشای ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاڵۆزی بكات.

له‌ هه‌موو چركه‌یه‌كدا، 28 هه‌زار مرۆڤ سه‌یری فیلمی ڕووت ده‌كه‌ن كه‌ سێیه‌كی ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی مێن و كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌پێی ته‌مه‌نه‌كان ده‌گۆڕێ، هه‌تا ته‌مه‌نی كه‌سه‌كان منداڵ بێت، زیانی زیاتره‌.

كاتێك كه‌سێك ته‌ماشای فیلمێكی ڕووت ده‌كات، مێشك به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌كانی "تستیرۆن، دۆبامین و ئۆكسیتۆسین" ده‌ڕژێنێ و شه‌پۆلێكی به‌ زۆر دروست ده‌كات، بۆیه‌ سیسته‌مه‌كانی كاری مێشك به‌ ته‌واوی ماندوو ده‌كات و ڕێی لێ ده‌گرێ شته‌كانی بیر بێته‌وه‌ و له‌ فێربوونیش سستی ده‌كات، بۆیه‌ زانایان داوا ده‌كه‌ن پێویسته‌ له‌ بینینی ئه‌و دیمه‌نانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ كه‌ زیانه‌كانی كاریگه‌رن.

به‌هۆی ته‌ماشاكردنی فیلمی ڕووته‌وه‌، ماده‌ی "دۆبامین" به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌رده‌كات و ناوچه‌ی پێشه‌وه‌ی مێشك ماندوو ده‌كات، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌ركی بڕیاردانی له‌سه‌ره‌. 

زانایان ئامۆژگاری قوتابییان ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌یری ئه‌و فیلمانه‌ نه‌كه‌ن، چونكه‌ ته‌نیا بینینی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پێش تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك، هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بیت و نمره‌ی باش به‌ده‌ست نه‌هێنی.

سه‌رچاوه‌/ سپوتنیك


وشە - كوردۆ شابان


AM:11:35:16/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 170110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌