گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت بووكێك له نێو ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌كه‌یدا، گۆرانی بۆ زاوا ده‌چڕێت.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا، ده‌رده‌كه‌وێت كه بووكێ له ته‌نیشت زاواوه له پێشه‌وه دانیشتووه و گۆڕانی بۆ ده‌چڕێت، ده‌نگێكی ناوازه‌ی هه‌یه و توانایه‌كی باشی له ده‌ربڕین و ئاوازیی گۆرانییه‌كه‌دا هه‌یه، زاوایش به‌بێ ده‌نگی و دڵخۆشییه‌وه گوێی بۆ بووكێ رادێراوه.
جێی سه‌رنجه، سه‌ره‌تا ڤیدیۆی سه‌روه‌ختی گۆرانیگوتنی بووكه‌كه له سایتی یوتیوب بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام دواتر به هۆی نادیاره‌وه ئه‌و ڤیدیۆیه ره‌ش كرایه‌وه.