توێكڵی لیمۆ كۆتایی بە ئازاری درێژخایەن دەهێنێت

:: PM:03:42:16/04/2017 ‌

درەختی لیمۆ یەكێكە لە كۆنترین درەختەكانی جیهان و باشترین چارەسەرە بۆ نەخۆشییەكان و خۆراكێكی نایابە بۆ هێشتنەی جەستەی مرۆڤ بە تەندروستی، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكان وەك ڤیتامین C, A, B1, B6، مەگنیسیۆم، پێكتین، ترشی فۆڵیك، فۆسفۆر، كالیسیۆم و پۆتاسیۆم. ئەم ڤیتامین و كانزایانە یارمەتیدەرن بۆ پارێزگاری دژی نەخۆشییەكان و زۆر كاریگەری باشیان لەسەر ریخۆڵەكان و گەدە و جگەر و سیستەمی بەرگری لەش هەیە.

ئاوی لیمۆ لەگەڵ توێكڵی لیمۆ ترشێكی باشی تێدایە كە ئەم ترشێتیە یارمەتی باشكردنی كارەكانی گەدە دەدات وە كاریگەری باش لەسەر پاككردنەوەی لەش دەكات گەڵاكانیشی زۆر باشن بۆ تەندروستی، هاوكات توێكڵی لیمۆ خوێن پاك دەكاتەوە و هەوكردن لە جومگە و دەمارەكان ناهێڵی و ئازاری دڕیژخایەنیش لەناو دەبات.

بۆ سوود وەرگرتن لە توێكڵی لیمۆ دوو ڕێگەی زۆر ئاسان هەن و كاریگەری بەهێزیش لەسەر جەستە دادەنێن و هەوكردن و ئازاری درێژخایەن لەناو دەبەن. 

یەكەم: توێكڵی یەك لیمۆ دەتاشین هەتا چینە زەردەكەیت دەست دەكەوێت واتە بەس پێویستمان بە توێكڵە زەردەكەی دەبێت پاشان توێكڵەكە بخشێنە بە ژێر پێەكاندا لە بەشی ناوەڕاستی پێت دواتر لە ژێر پێیەكانت دایبنێ و توند بە لەفافێك بیبەستە تا دوو سەعات با بەپێتانەوە بمێنێتەوە.
 
دووەم: توێكڵی دوو لیمۆ لێبكەرەوە و لە دەفرێكی پڕ لە زەیتی زەیتوون دایبنێ‌ تا دوو هەفتە وازی لێبێنن، پاشان ئەو ڕۆنەی كە توێكڵی لیمۆكەی تێدابوو شەوانە پێش نووستن لە بەشی ژێرەوەی پێیەكانی دەدەین و  بە لەفافێك دەیپێچین تا بەیانی پێوەی بێت ، هەروەها ئەوەی گرنگە كە دڵنیابیت ئەو لیمۆی كە بەكاری دێنن تەواو سروشتی و تازە بێت.

سەرچاوە/getholistichealth






وشە - ئاوات ئازاد