كۆمپانیای ئه‌پڵ، ڕه‌زامه‌ندی یه‌كه‌م ئه‌زموونی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه و ده‌یه‌وێ له داهاتوودا بواری به‌رهه‌مه‌كانی فراوان بكات و له ڕێی ئۆتۆمبێلی شۆفێری خۆیی، به‌شداریی ڕكابه‌ریی جیهانی ئۆتۆمبێل بكات.
له ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووه‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵ له كالیفۆرنیا، ده‌ستی به پڕۆژه‌كه‌ی كردووه، ئه‌گه‌رچی تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی وردی له‌سه‌ر بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "فۆكس بزنس" ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌پڵ سه‌ره‌تا له شه‌قامه گشتییه‌كانی كالیفۆڕنیا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌حخاته كار، ده‌یه‌وێ ڕكابه‌ریی گۆگڵ و تیسلا بكات كه به هه‌مان ته‌كنه‌لۆژیا ئۆتۆمبێلیان به‌رهه‌م هێناوه.
ئه‌پڵ، سێ جۆر ئۆتۆمبێلی وه‌رزشیی "له‌كزس"ی ژاپۆنی به‌كارده‌هێنێ تاوه‌كوو تاقیكردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر بكات، دوای ئه‌وه بڕیار له‌سه‌ر دیزاین و هه‌نگاوه‌كانی دواتر ده‌درێ.
به‌ڵام گوته‌بێژی كۆمپانیای ئه‌پڵ سه‌باره‌ت به‌و وه‌رگرتنی مۆڵه‌ته و زانیاریی له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه هیچی نه‌دركان، بۆیه هه‌ر زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه بڵاو ببێته‌وه، به شێوه‌ی فه‌رمی نییه.
به‌پێی توێژینه‌وه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، تا ساڵی 2030 به ته‌واوی ئۆتۆمبێلی شۆفێری خۆیی له دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه.