گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند كه به‌ڕێوه‌به‌رێتى ته‌ندروستى دهۆك راسپێدراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له رووداوى ئه‌و منداڵه بكات كه به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پزیشكییه‌وه ده‌ستى ده‌بڕدرێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا مندالێك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئاكرێ به‌ناوی (سه‌نا حوسام ره‌جه‌ب) كه ته‌مه‌نی دوو ساڵ و چوار مانگه، به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكییه‌وه توشی ره‌شهه‌ڵگه‌ڕانی ده‌ستی بووه و ئێسته‌ش مه‌ترسی بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م د.خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌وباره‌یه‌وه نییه و ته‌ندروستى دهۆك راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه‌دا بكات.
زیاتر گوتى، دواى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان، لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و هۆكاره‌كه روون ده‌كرێته‌وه و سزاكه ده‌رده‌چێت.
پێشتر دكتور شیرین حوسنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاندبوو، له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌ی پزیشكی له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیشى به‌كه‌مته‌رخه‌م زانى بوو.