گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بووەتەوە، تێیدا دەردەكەوێت خانمێكی ئەمەریكایی لەوكاتەی ڤیدیۆی لایڤی لەگەڵ هاوڕێكانیدا كردووەتەوە، دیمەنی نەیزەكێك لە پشتییەوە دەبینێت و واقی وڕ دەمێنێت.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا كە بە زۆری لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو بووەتەوە، بە روونی دیارە، لەوكاتەی پەخشی ڤیدیۆیی لەگەڵ هاوڕێكانیدا دەكاتەوە، كامێرای پێشەوەی مۆبایلەكەی ساتەوەختی دەركەوتنی نەیزەكێك ریك دەكات، كە دەكەوێتە پشت خانمەكەوە و بە خێراییەكی زۆر دهكهوێته خوارهوه و شەوق دەداتەوە و بههۆیهوه ترسێكی زۆر دایدەگرێت و دەڵێت ئەوە چی بوو.
كەوتنەخوارەوەی ئەو نەیزەكە، لە باشووری كالیفۆرنیا بووە و بەشێكی خەڵكی ناوچەكە هەمان دیمەنیان بینیوە.
بەشێك لەوانەی دیمەنەكەیان بینیوە، دەڵێن "ئەو نەیزەكە لە نێوان ناوچەی سانتا و باربارا و سان دیێگۆدا بەر بووەتەوە و ئەو تیشەكە چەند چركەیەك لە ئاسماندا ماوەتەوە.
سەرچاوە/ عەجیب نێت