سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی پیره‌مه‌گروون ئاشكرای كرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پیره‌مه‌گروون ماوه‌ی 14 سه‌عات به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستانیان بێسه‌روشوێن كرد.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایشی پیره‌مه‌گروون به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، رۆژی 15 نیسان/ئه‌پریل، له‌وكاته‌ی "سابیر عه‌بدوڵا كه‌ریم" به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان بۆ گوێگرتن له خۆپێشانده‌رانی گوندی سوسێی سه‌رووی دۆڵی سوورداش، چووه‌ته لای خۆپێشانده‌ران، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه بێسه‌روشوێن كراوه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، خه‌ڵكی سوسێی سه‌روو له دۆڵی سوورداش ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپێشاندانیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌ویوزار، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی پیره‌مه‌گروونه‌وه به توندی ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك بوونه‌وه و ته‌واوی خۆپێشانده‌رانمان گرت، له نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ، خۆی پێ ناساندین، به‌ڵام فه‌رمانمان پێ كرا بگیرێ و شوێن‌بزر بكرێت.
هاووڵاتییه‌كی گوندی سوسێ كه له ترسی گرتنی له‌لایان ئاسایشه‌وه نه‌یوێرا ناوی ئاشكرا بكات، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه خۆی ناساند و ناسنامه‌ی پێشانی ئاسایش داوه كه به‌رپرسی مافی مرۆڤ بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه بردرا، تا ماوه‌ی 14 سه‌عات هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نه‌بوو و كه‌س نه‌یزانیوه چی به‌سه‌ر هاتووه و به ته‌واوی بێسه‌روشوێن كرا.