پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێ به‌سته‌ری هه‌ڵواسینی جل كه له ته‌والێت و بازاڕه‌كانی به‌رگفرۆشی دانراون، وا دروست كراون كه كامێرای پێوه بێت، بۆیه پێویسته به هۆشیارییه‌وه وردبینی بكرێت پێش خۆگۆڕین.
كامێراكه چاوێكی ئێجگار بچووكی هه‌یه كه تا سه‌رنجی نه‌ده‌یتێ هه‌ستی پێ ناكه‌یت، تا ماوه‌ی دوو سه‌عات تۆماری هه‌موو شتێك ده‌كات و ڕاسته‌وخۆ له كۆمپیوتره‌دا خاڵی ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "ئیندپندنت"ی به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كامێرانه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له بازاڕه‌كانی فرۆشتنی ئۆنلاین وه‌ك "ئه‌مازۆن" ده‌فرۆشرێن و نرخه‌كه‌شیان ته‌نیا 12 دۆلاره، ئامانج لێی چاودێریكردنی ناو ماڵانه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كار دێت و له شوێنه گشتییه‌كاندا دانراوه.
پۆلیسی ویلایه‌تی فلۆریدا هۆشیاری داوه‌ته بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته كه سزای بۆ هه‌ر دووكاندارێكد داناوه ئه‌و كاره بكات، چونكه له‌و ویلایه‌ته به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه.