تا ئێسته چه‌ند وێنه‌ی سێلفیت گرتووه كه ده‌مت وه‌ك مراوی لێ كردووه و له ئینستاگرام و سناپچات و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر داتناوه؟ پسپۆڕان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كه‌ن بۆ وات كردووه.
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌وانه‌ی هه‌میشه یان به زۆری له كاتی وێنه‌ی سێڵفیدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌ویت، به شێوه‌ی ده‌می مراوی (Duck Face) وێنه ده‌گری، وا ده‌زانی شوێن مۆدیل كه‌وتووی یان لاسایی خانمه ئه‌كته‌ره جیهانییه‌كان ده‌كه‌یته‌وه و ده‌ته‌وێ لای كوڕان سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وی، ئه‌وا ئه‌مانه هیچی هۆكاری ڕاسته‌قینه نین.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له په‌یمانگه‌یه‌كی به‌ریتانی ئه‌نجامی داوه، ئاشكرای ده‌كات كه هۆكاری ڕاستی له پشت ئه‌وه‌ی كه ده‌مت ده‌كه‌یت به مراوی، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه متمانه‌ی ته‌واوت به خۆت نییه.
توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی چه‌ندان ساڵی خایاندووه تا گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام، ئاشكرای ده‌كات، ته‌واوی ئه‌و ره‌فتارانه له كاتی وێنه‌ی سێڵفیدا كه ده‌مت قوت ده‌كه‌یته‌وه یان نموونه‌ی فلته‌ری سناپچات به‌كار ده‌هێنی تا ڕه‌نگی پێستت و گه‌وره‌یی چاوت بگۆڕێ، یان وێنه‌كانت به ره‌شوسپی داده‌نێی، به زۆری به‌هۆی هه‌ستكردنه به كه‌می له خۆتدا، ئه‌و كه‌سانه به گشتی له جوانی ڕووخساریان ڕازی نین، ئه‌مه‌ش وای كردووه كهسایهتییشیان لاواز بكات و هه‌میشه ده‌یانه‌وێ به شێوه‌یه‌ك ده‌ركه‌ون كه خۆیان نین.
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كچانه‌ی ده‌میان له كاتی وێنه‌دا ده‌كه‌ن به مراوی، به‌زۆری هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كوڕانه‌وه جێی سه‌رنج نین، وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر كارێكی سه‌ركێشی نه‌كه‌ن ئه‌وا هه‌رگیز سه‌رنجیان بۆ ناچێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هه‌میشه ئه‌و خانمانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه، ده‌یانه‌وێ داخراوییه سێكسییه‌كانیان بێننه ده‌ره‌وه، ده‌یانه‌وێ نیشانی به‌رامبه‌ری بده‌ن كه كه‌سانێكی گه‌رمن، هه‌ر بۆیه توێژه‌ران ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، پێویسته مرۆڤه‌كان به متمانه‌ی زیاتره‌وه له خۆیان بڕوانن، كاتێك مرۆڤ به دۆخێكی ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شته‌كان ده‌كات، باشتر ده‌رده‌كه‌وێ، چونكه هه‌رگیز ناتوانن به هیچ هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامۆ، خۆیان له توێژه‌رانی سایكۆلۆژی بشارنه‌وه.