وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، گرتنی ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل له وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندا ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ۱۷ نیسان/ئه‌پرێل، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕای گه‌یاند، تیمه‌كانی پشكنینی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، له‌كاتی وه‌رگرتنی به‌رتیلدا كه بڕه‌كه‌ی چوار هه‌زار دۆلار بووه، ئه‌فسه‌رێكیان به‌پله‌ی (عه‌قید) گرتووه.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌بیانووی گواستنه‌وه‌ی یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان بۆ نووسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له كارمه‌نده‌كه وه‌رگرتووه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه گرتنه‌كه دوای هه‌وڵدانی له‌و ئه‌فسه‌ره هاتووه كه به‌بیانووی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ندان به‌رتیل وه‌رده‌گرێت و له‌كاتی پێدانی هه‌زار دۆلار گیراوه.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ساڵانه به‌پێی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كاندایه و ناوبه‌ناو چه‌ند به‌رپرس و لێپرسراوی سه‌ربازی ده‌گیرێن.