پله‌ی گه‌رمای خوازراوی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر جیاوازیی هه‌یه، به تایبه‌ت له كاتی خه‌وتندا، ئه‌مه‌ش زۆر جار ده‌بێته هۆی دروستبوونی كێشه له نێوان هاوسه‌راندا، به شێوه‌یه‌ك یه‌كێكیان حه‌ز ده‌كات پله‌ی گه‌رمای ژووری خه‌وتن زۆر به‌رز بێت، له كاتێكدا ئه‌وی تر به‌مه بێزار ده‌بێت.
"Smartduvet Breeze" یه‌كێكه له داهێنراوه ته‌كنه‌لۆجییه تازه‌كان و چاره‌ی ئه‌م كێشه‌یه ده‌كات، ئه‌مه‌ش چونكه له رێگه‌ی ئه‌و لێفه هۆشمه‌نده‌وه، ده‌توانرێت دوو پله‌ی گه‌رمای ته‌واو له یه‌كتر جیاواز بۆ دوو كه‌سه‌كه دابین بكرێت، له كاتێكدا كه به ته‌نیشت یه‌كتریشه‌وه خه‌وتبن.
لێفه‌كه له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئامێری مۆبایله‌وه پێوه‌ست ده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و دوو پله‌ی گه‌رمییه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، كه بۆ هه‌ر یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه گونجاو و خوازراوه، ده‌توانرێت به جۆرێكیش داواكارییه‌كه بدرێته لێفه‌كه، كه له كاته جیاجیاكانی شه‌ودا گۆڕانكاریی به‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆیدا بهێنێت، بۆ نموونه له كاتی به‌ربه‌یاندا پله‌كانی زیاتر به‌رز بكاته‌وه.
تینا كایووتی، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری Smartduvet رای گه‌یاند، ئه‌م داهێنانه ده‌بێته هۆی دابینكردنی پله‌ی گه‌رمای گونجاو بۆ هه‌ر كه‌سێك، به‌بێ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی بێزاركردنی هاوخه‌وه‌كه‌ی.
له ئێسته‌دا لێفه‌ی Smartduvet Breeze له بازاڕه‌كانی دنیادا بۆ فرۆشتن خراوه‌ته ڕوو و نرخیشی بریتییه له 199 دۆلار.
سه‌رچاوه/ RT