شەش نهێنی بۆ ئەوەی قژتان بە خێرایی درێژ ببێتەوە

:: PM:03:12:17/04/2017 ‌

قژی درێژ و جوان سیمایەكی تری جوانكارییە لەلایەن خانمانەوە، ئافرەتان چەندان ڕێگە دەگرنەبەر تا قژێكی چڕ و زۆر و درێژیان هەبێ، بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەم دا قژتان درێژ و چڕ و جوان بكەن، پێویست بە سەردانی پزیشكی جوانكاری ناكات، بەڵكو بەم ماسكە سروشتیانەی خوارەوە، لە ماوەیەكی زۆر كەم دا دەگەن بە ئامانجەكەتان كە قژێكی درێژ و نەرم و دوور لە هەڵوەرینە.

یەكەم، ئاوی ڕووەكی ئالۆڤێرا، ئەم ڕووەكە زۆر سوود بە پێست و قژ دەگەیەنێ و یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات و بەسوودە بۆ تەندروستی پێستی سەر، چەند گەڵایەكی ئالۆڤێرا دەهێنین و لە ناوەڕاستدا بیكەن بە دوو بەشەوە تا ئەو مادە لینجەی دێتە دەرەوە و پاشان ئەو ماددە لینجەی كە دەرمانهێنا دەیدەین لە ڕەگی مووەكان و پێستی سەر و چەند دەقەیەك پێستی سەری پێ دەشێلین، بەمەش جوڵانی خوێن زیاتر دەكات مژینی زیاتر دەكات، دواتر وازی لێ بێنن بۆ ماوەی دوو سەعات بە سەرتانەوە بمێنێتەوە یان بە درێژایی شەو بەجێی بهێڵن.

دووەم: ماسكی پانسینۆڵ، D-panthenol ڤیتامینی دەستكردە لە بری ڤیتامین B5 بەكاردەهێنرێ، بۆ پێست گرنگی زۆری هەیە و ترشێكی كیمیاییە و ڕێگە لە وەرینی قژ دەكات و خانەكانی پێستی سەر بەهێز دەكات. سەرەتا قژتان بشۆن بە شێوەیەكی ئاسایی پاشان پانسینۆڵ بەكاردەهێنین لە شێوەی جێڵ یان كەف دەدرێت لە پێست، دەتوانرێت پانسینۆڵ لەسەر قژەكە بەجێ بهێلن بۆ ئەوەی ببێتە هۆی خاوبوونەوەی قژ.

سێیەم: بەكارهێنانی ئاوی سارد بۆ قژ، سەر شۆردن، بەكارهێنانی ئاوی سارد لە دوای شووشتنی سەر دەبێتە هۆی داخستنی كونەكان و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەكات وە دەبێتە هۆی خێرا درێژبوونەوەی قژ و دەبێتە هۆی بریقەداركردنی قژ.

چوارەم: شۆردنی قژ بە سركەی سێو، ئەم ماسكە بۆ دووجار لە مانگێكدا بەكاردەهێنرێ و دەبێتە هۆی چالاككردنەوەی خانەكان، زۆر كاریگەرە لەسەر چڕبوونی تاڵەكانی قژ، سەرەتا پێویستە قژت بشۆیت و سركەی سێو لە بری شێداركەرەوەی قژ بەكاربهێنە بە بێ‌ ئەوەی ئاو بەكاربهێنرێت.

پێنجەم:  بەكارهێنانی ماسكی پرۆتین، ئەم ماسكە زۆر بەهێزە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كەمی پرۆتین لە قژدا، ئەویش بە بەكارهێنانی بەكارهێنانی دوو هێلكە، بەڵام تەنیا سپێنەی هێلكەكە بەكاردەهێنرێت لە رێگەی فلچەوە بیدە لە هەموو تاڵەكانی قژ و ڕەگی قژەكەت، بۆ ئەوەی زیاتر سوودی هەبێت باشترە كە قژت بە پارچە نایلۆنێك بپێچیت بۆ ئەوەی گەرم ببێت و بەیەكسانی بە تاڵەكاندا بڵاو ببێتەوە.

شەشەم: بەكارهێنانی زەیتە گرنگەكان، زەیتی جۆجۆبا، بادەم، لاڤێندەر، رۆنی جاترە، كاریگەریەكی بەسوودیان هەیە لەسەر ڕەگی قژ و ڕۆیشتنی خوێن و ژمارەیەكی زۆر لە ڤیتامینەكان و پێكهاتەی گیایی. هەموو ئەم زەیتانە تێكەڵ بكە بەڕێژەی یەكسان پاشان تێكەڵ بە زەیتی گوێز هیندی بكەن، گیراوەیەكی لێ دروست دەبێ، گیراوەكە بە شێوەیەكی یەكسان بۆ ماوەی دوو تا سێ سەعات لە قژتان بدەن و دوار بیشۆن.

سەرچاوە/brightside


وشە - ئاوات ئازاد