پەڕەكانی خوێن چییە و چی لەبارەیان دەزانیت؟

:: PM:03:29:17/04/2017 ‌
پەڕەكانی خوێن لەگەڵ خانە و  پلازمای سوور   ڕێژەی سەرەكی  لە خوێنی مرۆڤ و گیانەوەران هەیە. ئەگەر لەژێر وردبیندا سەیری نموونەیەكی خوێن بكرێت، ئەوا پەڕەكانی خوێن لە شێوەی خەپلەیەكی لقداردا دەردەكەون كە شێوە هێلكەی سپییە، تەنیا بەوردبین دەبینرێن،  قەبارەی ئەم پەڕانەی خوێن نزیكەی 400 هەزار دانەی لە ڕووبەڕی ئینجێكدا جێگەی دەبێتەوە و لەلایەن خانەكانی مۆخی ئێسكەوە دروست دەبن كە پێیان دەگوتری خانەی مەگاكاریۆستەس.

ئەم پەڕەی خوێنانە لەلایەن هۆرمۆنی thrombopoietin هاندەدرێن و دەچنە ناو خوێنەوە بە شێوەیەكی بەردەوام لە خوێندا دەسوڕێنەوە دوای 10 رۆژ لەلایەن سپلەوە لەناو دەبرێن، بەهەمان شێوە لەلایەن مۆخی ئێسكەوە دروست دەكرێنەوە و دەنێردرێنەوە ناو خوێن و دوای 10 ڕۆژ سپڵ لەناویان دەباتەوە، ئەگەر هاتوو لەش تەندروست بێت  thrombopoietin پەڕەكانی خوێن بە ئاستێكی ئاسای لە لەشدا دەمێننەوە . بە نزیكەی 4.2 تا 6.2 ملیۆن كە رێژەیەكی یەكجار زۆرە بۆ نموونە ئەگەر  كەوچكێكی چا پڕ بكەین لە خوێن، ئەوا 200 هەزار پەڕەی خوێنی تێدا دەبێت.

پەڕەكانی خوێن هۆرمۆنی پێویست بۆ خوێن دەستەبەر دەكەن و پرۆتین بۆ خوێن مەیاندن دەگەیەنن و مادەی كۆلاجین لە لەش دا بڵاو دەكەنەوە، ئەگەر لەش تووشی بارێكی لەناكاو ببێت، ئەوا ئەم پەڕانە ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە گەیاندنی خوێن بە تەواوی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ. زۆری پەڕەكانی خوێن یان پلازمای خوێن دەبێتە هۆی دروست بوونی خوێن مەیاندن لەناو موولوولەكانی خوێن و ئەمەش نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی لێ دەكەوێتەوە، بە پێچەوانەوە كەمبوونەوەی پەڕەكانی خوێن لە ڕێژەی ئاسایی بەهەمان شێوە مەترسی دروست دەكات و دەبێتە هۆی خوێن بەربوونی لەش و دروست بوونی خوێنبەربوونی پێست.

لەهەندێك حاڵەتدا دەتوانرێت ڕێگە لە بەرزبوونەوەی پەڕەكانی خوێن بگیردرێت، بەتایبەتی لەو كەسانەی كە هەستیاریان هەیە، دەتوانرێ ڕێژەی پەڕەكانی خوێن كەم بكرێتەوە بۆ ڕێگریكردن لە نەخۆشییەكانی دڵ ئەویش بە بەكارهێنانی ئەسپرین بەشێوەی رۆژانە یان ئەو دەرمانانەی كە رێگە لە مەینی خوێن دەگرن.
 
زۆر هۆكار هەن كە دەبنە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی پەڕەكانی خوێن وەكو ناڕێكی بۆماوەیی، یان بەكارهێنانی چارەسەرێكی دیاریكراو، نەشتەرگەری، یان گواستنەوەی ئەندامی لەش، نەخۆشی گواستنەوەی مۆخ، یان ئەو چارەسەرانەی كە بە ماددەی كیمیایی ئەنجام دەدرێن، گواستنەوەی خوێن نەك تەنیا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خوێن، بەڵكو ڕێژەی پەڕەكانی خوێنیش كەم دەكاتەوە.

سەرچاوە/ wisegeekhealth



وشە - ئاوات ئازاد