حكوومه‌تی ئێران هۆشداری دایه حكوومه‌تی به‌ریتانیا و داوای لێ كرد به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌وه ڕه‌فتار نه‌كات.
به‌هرام قاسمی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17 نیسان/ ئه‌پرێل له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌می لیژنه‌ی هاوبه‌شی ڕێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران وڵاتانی ڕۆژئاوا، به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیاره 25 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌م بابه‌ت و گرفتانه‌یه كه ڕووبه‌ڕووی ڕێككه‌وتننامه‌كه بووه‌ته‌وه.
قاسمی ئاماژه‌شی به‌وه كرد، له‌و بواره‌دا به‌ریتانیا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی نه‌بووه، گفتوگۆكان به‌رده‌وامه، هیوایشی خواست به‌ریتانیا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی ببێت و جێبه‌جێیان بكات.
هه‌روه‌ها گوتی، پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌ریتانیا پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه نه‌جووڵێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتننامانه‌ی له نێوان گروپی ٥ كۆ ۱و ئێران واژوو كراون و ئه‌و گرفته نه‌هێڵێت.
له 14 ته‌مووز/یۆلیۆی 2015٥ ئێران و گرووپی 5 كۆ 1 (چین و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و ڕووسیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا) له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی ئه‌تۆمییان واژوو كرد كه به‌پێی ڕێككه‌وتننامه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێران هه‌ڵده‌گیرێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌و وڵاته له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی.