گه‌نجێكى هه‌ڵه‌بجه‌یى بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، داهێنانێك له بینینى شاشه‌ى ئایفۆندا ده‌كات، به‌پێى ئه‌و كاره، ته‌نیا له رێگه‌ى چاویلكه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ده‌توانى شاشه‌ى ئایفۆنه‌كه‌ت ببینى.
ئارى كه‌ریم گه‌نجێكى دانیشتووى هه‌ڵه‌بجه‌یه و وه‌رشه‌ى چاككردنه‌وه‌ى مۆبایلى هه‌یه، ئه‌و مۆبایله ئایفۆنه‌كه‌ى خۆى وا لێ كردووه كه ته‌نیا له رێگه‌ى چاویلكه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه ببینرێت.
ئارى به "وشه" ده‌ڵێ، "ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵى چاكردنى شاشه‌ى مۆبایله‌كه‌م بووم، به چه‌ند رێگه‌یه‌ك وام لێ كرد كه مۆبایله‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كار ده‌كات، به‌ڵام هیچ له به‌رنامه و ئه‌و شتانه‌ى له ناو مۆبایله‌كه‌ن به‌ئاسایى نه‌بینرێن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى چینێك له‌و چینانه‌ى كه شاشه‌كه‌یان پێك هێناوه".
زیاتر ده‌ڵێ، "ته‌نیا به‌یه‌ك چاویلكه ده‌توانیت سه‌یرى شاشه‌ى مۆبایله‌كه بكه‌یت و شته‌كانى ناوه‌وه‌ى ببینى، ئه‌مه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه له مۆبایل، چونكه شاشه‌ى مۆبایل له چه‌ند چینێكى جیاواز پێك هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه بۆ كۆمپیته‌ر و ته‌له‌ڤزیۆن كارێكى قورس نییه".
"ئه‌م شاشه و چاویلكه تایبه‌ته بۆ زۆر مه‌به‌ست به‌كار ده‌هێنرێت، بۆ نموونه سه‌رمایه‌دار و بازرگان و یان ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت كه‌س داتا و زانیارى ناو مۆبایله‌كه‌یان نه‌بینێت له‌كاتى به‌كارهێنان یان ونبوونى مۆبایله‌كه‌دا، سوود له‌و مۆبایله تایبه‌ته وه‌رده‌گرن"، گه‌نجه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه واى گوت.
له سیسته‌مى مۆبایله‌كاندا ده‌توانرێت ژماره‌ى نهێنى دابنرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گه‌نجه داهێنه‌ره ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، به‌هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاوه، دانانى ژماره‌ى نهێنى سوودى نه‌ماوه، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌ى نوێ ده‌درێت به مه‌به‌ستى پاراستنى زانیارى و داتاكانى ناو مۆبایل.
ئارى كه‌ریم زیاتر ده‌ڵێ، "من دووه‌م كه‌سم ئه‌م كاره‌م ئه‌نجام داوه له ته‌واوى دنیادا، ته‌نیا كه‌سێكیش ئه‌م كاره‌ى كردبێت، گه‌نجێكى كوردى كوردستانى باكوره و له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه ئاگه‌دار بووم كارێكى واى كردووه".
هه‌ڵه‌بجه - سه‌لام هانه‌دنى