سەدر: دەبێ سیستانی مەرجەع بێ نەك خامنەیی

:: PM:03:36:01/10/2016 ‌

موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر چوونە ناوەوەی كوتلە پەرلەمانییەكەی بۆ نێو هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە مەرجی 14 خاڵ دەبەستێتەوە و یەكێك لە خاڵەكانیش ئەوەیە كە پێویستە سیستانی مەرجەعی شیعە بێ نەك خامنەیی.

سەرچاوەیەكی نزیك لە هاوپەیمانی نیشتمانی ئاشكرای كرد، لە نێو ئەو مەرجانەی سەدر بۆ گەڕانەوەی بۆ نێو هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان دیاریی كردووە، یەكێكیان بریتییە لە ڕەتكردنەوەی بە مەرجەعكردنی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە و لە شوێنی ئەویشدا عەلی سیستانی وەك تاكە مەرجەعی هاوپەیمانی نیشتمانی و شیعەكان بناسێنرێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕوونی كردووەتەوە كە پێویستە هاوپەیمانی نیشتمانیی بە تەواوی پشتیوانی حكوومەتی عێراق بكات و تەواوی میلیشیاكان لە ژێر سەرپەرشتی حكوومەتی عێراق كۆ بكاتەوە و رێگە نەدات میلیشیاكان لە دەرەوەی فەرمانی حكوومەتدا بمێننەوە.

وشە/ساحات ئەلتەحریر، و:باز ئەحمەد.


وشە - باز ئه‌حمه‌د