دوێنێ یه‌كشه‌م رێكه‌وتی 16ی نیسان/ ئه‌پرێل، به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ژینگه، له هه‌ردوو كۆلێژی ئه‌ده‌بیات و زمانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین/هەولێر، به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك مامۆستا و قوتابیی كۆلێژه‌كان، چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه چوون.
چالاكییه‌كان به سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی ئه‌و دوو كۆلێژه به‌ڕێوه چوون، تێیاندا 20 مامۆستا و 180 قوتابی به‌شدار بوون و هه‌ستان به شووشتن و خاوێنكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌شه جیاجیاكان و سندووقی فریاگوزاریش بۆ ئه‌و به‌شانه دابین كرا.
هاوكات هه‌روه‌ك له وێنه‌كانی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له چالاكییه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی كۆلێژه‌كه بۆ ئه‌و رۆژه، بریتی بوو له ده‌ستنیشانكردنی چه‌ند شوێنێك به هێڵی سوور، وه‌ك شوێنی تایبه‌ت به جگه‌ره‌كێشان.
پێ ده‌چێت مه‌به‌ست له دیاركردنی ئه‌و شوێنه چوارچێوه‌به‌ندكراوانه، دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بێت كه جگه‌ره ناكێشن، له زیانه ته‌ندروستییه‌كانی جگه‌ره.
*وێنه‌كان، له لاپه‌ڕه‌ی كۆلێژی ئه‌ده‌بیات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌رگیراون.