ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكور بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكور نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عسی سووریا كردووه و تێیدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سووریا ده‌كات.
ئاژانسی "یونهاب"ی كۆریای باكور بڵاوی كرده‌وه، كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكور به بۆنه‌ی 71 ساڵه‌ی ڕزگاربوون و سه‌ربه‌خۆیی سووریا له ژێر ده‌ستی فڕه‌نسا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ڕژێمی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د كردووه و تێیدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكای بۆ سه‌ر سووریا كردووه.
له به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی كۆریای باكور پشتیوانی به‌هێزی خۆی بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د دووپات كردووه‌ته‌وه له به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری بۆ گه‌ل و ڕژێمی سووریا و مانه‌وه‌ی سووریا به ئارامی.
نامه‌كه‌ی كیم جۆنگ ئۆن بۆ ئه‌سه‌د له كاتێكدایه هه‌فته‌ی پێشوو به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ڕژێمی سووریا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كۆریای باكور كرد و پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی باپیر و دامه‌زرێنه‌ری كۆریای باكوری له سه‌رۆكی ئێسته‌ی كۆریای باكور كرد.