له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی منداڵێك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه به توندی ئه‌شكه‌نجه دراوه و كاریگه‌ریی لێدانه‌كه به ته‌واوی به‌سه‌ریه‌وه دیاره.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی "وشه" ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌و منداڵه ته‌مه‌نی 10 ساڵان بووه و دوێنێ گه‌یاندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك، شوێنی لێدانێكی زۆر به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه، دوای تیماركردن و ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی لێ ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه.
دواتر فه‌رمانی گرتنی باوكی منداڵه‌كه ده‌ركراوه و دواتر له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی پۆلیسه‌وه گیراوه.
به پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، هۆكاری ئه‌و ئه‌شكه‌نجه تونده‌ی ئه‌و منداڵه، ئه‌وه‌یه كه سه‌عات حه‌وتی ئێواره له یاریكردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌به‌ر دره‌نگگه‌ڕانه‌وه‌ی لێی داوه، زڕبراكه‌یشی به‌شداری ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ی كردووه، باوكه‌كه دوو ژنی هه‌یه.