خانمە هونەرمەندی لبنانی نانسی عەجرەم، لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا خۆی و فادی هاشمی هاوسەری و هەردوو كچەكەیان میلا و ئیلا دەردەكەون.
هاوكات لە تەك ئەم وێنەیەدا نانسی وێنەیەكی دووانەی تەنیا خۆی و هاوسەرەكەشی بڵاو كردووەتەوە، كە ژمارەیەك لە هەوادارانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لە كۆمێنتەكانیان بۆ وێنەكانی نانسی بە خێزانێكی بەختەوەریان وەسف كردوون.
جێی ئاماژەی نانسی عەجرەم، لە ساڵی 2008 لەگەڵ فادی هاشم كە پزیشكی ددانە هاوسەرگیری كردووە، دوای ساڵێك لە هەمان رۆژی لە دایكبوونی خۆیدا، نانسی لە رۆژی 16ی ئایار/مایۆی 2009 كچێكی بوو و ناویان نا میلا، دواتریش نانسی گۆرانییەكی بڵاو كردەوە كە بۆ میلای گوتبوو بە ناونیشانی "یارب تكبر میلا"، دواتریش لە 23ی نیسان/ئەپرێلی 2011 كچێكی تری بوو و ناویان نا ئیلا.
سەرچاوە: شاشەنیوز.