ماڵپه‌ڕی ڕووت (پۆڕنۆ)، هاوشێوه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان، دوو دیارده و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر گه‌نجی عه‌ره‌بستانی سعوودی و به ته‌واوی ئالووده‌یان بوون، ئه‌مه وای كردووه حكوومه‌ت چه‌ندان ڕێگه بگرێته به‌ر تا لێیان ده‌رباز بن و هێشتا به‌رده‌وامه.
سعوودیه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كۆت و به‌ندی بۆ سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان داناوه، جگه له‌و سایته هه‌واڵییانه‌ی ڕه‌خنه‌ی توند له‌و وڵاته ده‌گرێ بلۆك كراون، چه‌ندان جۆر سایتی تریشیان بلۆك كردووه، سایته ڕووته‌كانیش به‌شێكن له‌و سایتانه‌ی بۆ ڕزگاربوونی گه‌نجانیان له ئالووده‌بوون به ته‌ماشاكردنی فیلمی ڕووت، بلۆك كراون، به‌ڵام هێشتا به‌رده‌وامه.
ده‌سته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی سعوودیه، دوێنێ دووشه‌م ڕای گه‌یاند كه له ساڵی 2008 تا ئێسته، زیاتر له پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار سایتی ڕووتیان بلۆك كردووه و پێیان وایه 91.4% ته‌واوی ئه‌و سایتانه‌ی له سعوودیه ده‌كرانه‌وه، بلۆك كراوه.
وه‌ك ئاماژه‌یان پێ داوه، ته‌نیا له ساڵی پار، 900 هه‌زار سایت سڕاونه‌ته‌وه كه 92%ی ئه‌و سایتانه ڕووتن.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بلۆككردنانه ناتوانێ ڕێگه له خه‌ڵك بگرێ له سه‌یركردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه، چونكه چه‌ندان جۆر به‌رنامه و ئه‌پی كردنه‌وه قوفڵ هه‌یه و هه‌میشه وڵاتانی وه‌ك ئێران، سعوودیه، چین و وڵاتانی تر كه بلۆكی سایت ده‌كه‌ن، خه‌ڵكه‌كه‌ی په‌نا بۆ ئه‌و ڕێگانه ده‌به‌ن.
وێڕای ئه‌و سایته ڕووتانه، له‌میانی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه پێیان وایه دژی به‌رژه‌وه‌ندیی سعوودیه‌یه، زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان سڕیوه‌ته‌وه و بلۆك كراون.