كۆمپانیای جاكۆب، ئاشكرای كردووه كه كاتژمێرێكی ناوازه و ده‌گمه‌نیان دروست كردووه، ناویان ناوه ملیاردێر و بارته‌قای نرخی 90 ئۆتۆمبێلی جۆری فێرارییه.
بۆ دروستكردنی ئه‌و كاتژمێره، كۆمپانیاكه نزیكه‌ی دوو ساڵی ویستووه، به جۆرێك دروست كراوه كه 260 پارچه ئه‌ڵماسیان لێی به‌كار هێناوه، وه‌ك له ناوه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، به جۆرێكی وه‌ها تایبه‌تمه‌ند دروست كراوه، كه ببێته موڵكی یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌ره گه‌وره‌كانی دنیا دروست كراوه، چونكه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 188 ملیۆن دۆلار، واته كڕینی 90 ئۆتۆمبێلی جۆری فێراری كه نرخی هه‌ر دانه‌یه‌كیان 200 هه‌زار دۆلاره.
سی ئێن بی سی، راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و كاتژمێره‌وه بڵاوی كرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و راپۆرته‌دا باسی سێ كاتژمێری تری ناوازه‌ی كرد، كه نرخه‌كانیان له نێوان 1.6 ملیۆن دۆلار و 18 ملیۆن دۆلاردان.