ئه‌مڕۆ سێشه‌م، بانكی رافیده‌ین به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاونیشتمانییانه‌وه بڵاو كرده‌وه و روونی كردووه‌ته‌وه، هه‌ماهه‌نگی كۆمپانیاكانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌نه‌وه تا كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاونیشتمانییان دروست بكه‌ن.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بانكی رافیده‌ین، رای گه‌یاندووه كه بانكه‌كه قه‌رز به هاونیشتمانییان ده‌دات، بۆ كڕینی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و پڕۆژانه‌ی نیشته‌جێبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه چه‌ند لقێك ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێدانی قه‌رز به‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌رز وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته روو، كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان، به مه‌به‌ستی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوون و له‌لایه‌ن كارگێڕیی گشتی بانكه‌وه دواتر پشكنین و وردبینی بۆ ئه‌و یه‌كانه ده‌كرێت، دواتر ره‌هن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و پڕۆژانه ناكه‌نه مه‌رج.
بۆ زانین، 19ـی مانگی رابردوو بانكی ناوبراو رای گه‌یاند كه پاڵپشتیی دارایی فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ كڕێنی یه‌كه نیشته‌جێبوونه‌كانی پڕۆژه وه‌به‌رهێنه‌رییه‌كان، كه مۆڵه‌ت پێدراوی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بێت.