ئه‌مڕۆ سێشه‌م رێكه‌وتی 18ی نیسان/ ئه‌پرێل، كراسێكی ده‌گمه‌نی بووكێنی نمایش ده‌كرێت و ئامانج له نمایشكردنی، شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی و تۆماركردنی كراسه‌كه‌یه له كتێبی گینس.
گۆران خدر، دیزاینه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری نمایشه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و نمایشه به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی LZ Company سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆ له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ست پێ ده‌كات و تا شه‌شی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت، كراسه‌كه له 600 مه‌تر كوتاڵ دروست كراوه، درێژییه‌كه‌ی 200 مه‌تره، له ناوخۆی كوردستان و له ماوه‌ی هه‌شت مانگدا له‌لایه‌ن 50 كه‌سه‌وه دیزاین كراوه و درواوه.
ئه‌و دیزاینه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه دا، كراسه‌كه به شێوازێكی جیاواز و سه‌رنجڕاكێش دروست كراوه، له سێ پارچه پێك هاتووه و هه‌ر یه‌كێك له‌و پارچانه 200 مه‌ترن و به به‌شی دواوه‌ی كراسه‌كه‌دا شۆڕ ده‌بنه‌وه.
روونی كرده‌وه، مه‌به‌ستیانه كراسه‌كه بگه‌یه‌ننه پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ئه‌و كراسه له كتێبی گینس و شكاندنی ژماره‌ی پێوانه‌یی.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی