رۆژنامه‌یه‌كی سعوودی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه شاندێكی قه‌ته‌ڕ له به‌غدان، تا له به‌رامبه‌ر پێدانی بڕێك فیدیه، راوچییه‌كانیان ئازاد بكرێن.
رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شاندێكی قه‌ته‌ڕ له به‌غدان بۆ گفتوگۆكردن و دانوستان له باره‌ی ئازادكردنی ئه‌و راوچییانه‌یان كه پتر له ساڵێكه له عێراق رفێنراون، قه‌ته‌ڕ ئاماده‌یه یه‌ك ملیار دۆلار به‌رامبه‌ر ئازادكردنی راوچییه‌كانیان بدات. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له 48 سه‌عاتی داهاتوودا له‌و رووه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كه دانوستاندنه‌كه له‌سه‌ر دوو هێڵی هاوسه‌نگ ده‌بێت، یه‌كیان فه‌رمی و ئه‌وی تر نافه‌رمی، یه‌كه‌میان وابه‌سته‌ی حكوومه‌ته و ئه‌وی تر گرێدراوی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه پرۆسه‌ی رفاندنه‌كه‌یان جێبه‌جێ كردووه. هه‌روه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له 48 سه‌عاتی داهاتوودا، له‌و رووه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رای گه‌یاندووه، شانده‌كه بۆ ئازادكردنی ئه‌و رفێنراوانه له به‌غدایه كه له خانه‌ی میوانداریی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی رفێنرابوون، به‌ڵام لایه‌نی قه‌ته‌ڕی ده‌ڵێن رفێنه‌ران وابه‌سته‌ی سیاسه‌ت نین.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، رفێنه‌ران له گرتووخانه عێراقییه‌كاندا نین، به‌ڵكو حكوومه‌تی عێراقی هه‌ردوولا میواندار ده‌كات و كۆیان ده‌كاته‌وه بۆ دانوستان.
بۆ زانین، له 16/11/2015ـدا گرووپێكی چه‌كدار، چه‌ند راوچییه‌كی قه‌ته‌ڕی له بیابانه‌كانی نه‌جه‌ف رفاند، سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌میرێكی قه‌ته‌ڕی له نێوان رفێنراوندایه.
بۆ زانین، دیارده‌ی راوكردنی كه‌نداوییه‌كان له ده‌شت و بیابانه‌كانی باشووری عێراق به به‌كارهێنانی باز و هه‌ڵۆ بۆ پێش 2003 ده‌گه‌ڕیته‌وه، كه ئه‌وكات له‌ژێر چاودێریی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌درا.