بامیه وه‌ك یه‌كێك له خۆراكه رووه‌كییه‌كان، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك سوودی گرنگه بۆ لایه‌نه جیاجیاكانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكیانن:
یه‌كه‌م- ئاستی شه‌كر، به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندیی به ریشاڵه خۆراكییه‌كانه‌وه، بامیه سوودی زۆری بۆ كه‌سانی تووشبووی نه‌خۆشیی شه‌كره هه‌یه و یارمه‌تیی رێكخستنی ئاستی شه‌كر له خوێندا ده‌دات.
دووه‌م- گورچیله، خواردنی بامیه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، سوودی گرنگی هه‌یه بۆ پاراستنی گورچیله له تووشبوون به نه‌خۆشی و كێشه جیاجیاكان.
سێیه‌م- كۆڵۆن و ریخۆڵه‌كان، بامیه ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵ و ره‌گه‌زه خۆراكییه‌كان، بۆیه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له به‌هێزكردنی ریخۆڵه‌كان و ئاسانكردنی كرداری هه‌رس، هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له تووشبوون به نه‌خۆشیی كۆڵۆن.
چواره‌م- ره‌بۆ، بامیه رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ڤیتامین G له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه به یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی خۆپاراستن له نه‌خۆشیی ره‌بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، هاوكات یارمه‌تیده‌ریشه بۆ چاكبوونه‌وه له كێشه و نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه.
پێنجه‌م- پێست، خواردنی بامیه به‌سووده بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و جوانیی پێست و پاراستنی كۆلاجین.
شه‌شه‌م- چاو، خواردنی بامیه ده‌بێته هۆی پاراستن و به‌هێزكردنی توانای بینایی و تووشنه‌بوون به نه‌خۆشییه‌كانی چاو.
حه‌وته‌م- شێرپه‌نجه، بامیه رێگری ده‌كات له تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه‌كان، ئه‌مه‌ش به هۆی بوونی پێكهاته‌ی دژ ئه‌كسید تێیدا.
هه‌شته‌م- ئێسك، بامیه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ڤیتامین K له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه به‌سووده بۆ ته‌ندروستی و به‌هێزیی ئێسك.