ڕۆنی جاتر چی به‌سه‌ر مرۆڤ ده‌هێنێت؟

:: PM:03:34:18/04/2017 ‌

زۆرن ئەو كەسانەی بەدوای رێگە سروشتییەكانەوەن بۆ چارەسەركردنی گرفتە تەندروستییەكان بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئەم  ڕۆنە گرنگە كراوە، دەركەوتووە دژەبەكتریای بەهێزی تێدایە و چارەسەری زۆرێك لە كێشە تەندروستییەكان دەكات، تەنانەت توانای لە ناوبردنی بەكتریای بەرگەگرتنی هەیە. لەكاتی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی لەش چارەسەری سروشتی بە سەلامەتتر دادەنرێت، چونكە هیچ كاریگەرییەكی خراپ لەسەر لەش دروست ناكات.

ڕۆنی جاترە چییە؟
رۆنی جاترە ڕۆنێكی گرنگە لە ڕووەكی ڤولگاریسی وەردەگیرێت و بە شێوەیەكی گشتی لە دەریایی ناوەڕاست و وڵاتانی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست بەرهەم دەهێنرێت، ئەم ڕۆنە زۆرجار وەكو دەرمان بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی و چەندان تایبەتمەندی گرنگی تێدایە وەكو دژە میكرۆب، دژە گرژی، دژە رۆماتیزمە واتە باداری، هەروەها ئارامكەرەوەیەكی بەهێزە و دەتوانرێت بە چەندان شێوە سوودی لێ وەربگیرێت وەك لە خواردن دروستكردن و مەساجكردن و غەرغەرەكردن.

رۆنی جاترە بە زۆر رێگەی جیاواز بەكاردەهێنرێت كە گرنگترینیان ئەم رێگایانەن
یەكەم: غەرغەرەكردن، رۆنی جاترە دەتوانرێت لەگەڵ ئاودا تێكەڵ بكرێت و بۆ چەند خولەكێك غەرغەرەی ناودەمی پێ بكرێت، ئەمە دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەكتریای دەم و ددان و تەندروستی ناوپۆشی دەم باشتر دەكات.

دووەم: شێلان، لەكاتی شێلانی لەش بەم ڕۆنە یارمەتی هەڵمژینی پێكهاتە گرنگەكانی دەدات و دەبێتە هۆی هێور كردنەوەی دەروون و دەمارەكان خاو دەكاتەوە.

سێیەم: چارەسەری گرانەتا ، ڕۆنی جاترە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت هەروەك چارەسەرێكی گرانەتا، مامەڵە لەگەڵ حاڵەتەكانی پێست و برین و گرفتی هەرس و هێڵنجدان ، هەوكردنی جومگە و باداری ، تەنانەت خەمۆكی دەكات.

چوارەم: قژ و چارەسەری پێست، كاتێك شامپۆ یان هەر ماددەیەكی تر بەكاردەهێنرێت بۆ شووشتنی سەر بە مەبەستی نەرمكردنەوە، ڕۆنی جاترە دەتوانێت یارمەتی بدات، بۆ ئەوەی نەرمتر ببێتەوە، هەروەها خواردن بە ڕەگی مووەكان دەگەیەنێت و پێست بەهێز دەكات.

پێنجەم: رۆنی جاترە وەكو دژە بەكتریایەك، جاترە تایبەتمەندی دژە بەكتریای هەیە توێژینەوەكان بە تەواوەتی ئەوەیان سەلماندووە، دەتوانن ڕۆنی جاترە لەبری دەرمانە پزیشكییەكانی دژە بەكتریا بەكاربهێنن. هاوكات كاریگەرە بە پاككردنەوەی خۆراك و كاریگەری زۆری لەسەر شێوەكانی تری بەكتریا هەیە وەكو بەكتریای "سالمۆنێلا و ئەنتەرۆككوس"  ئەم دوو بەكتریایە بەرپرسن لە ژەهراوی كردنی خۆراك.

سەرچاوە/ getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد