بەم گیراوەیە بەیەكجاری كۆتایی بە نەخۆشی كۆڵۆن بێنە

:: PM:03:51:18/04/2017 ‌

كاتێك باس لە گرفتە تەندروستییەكان دەكرێت، پێویستە باشترێن رێگە تاقی بكرێتەوە، لێرەدا گرنگترین رێگە دەستنیشان دەكەین بۆ ڕزگاربوون لە كێشەكانی كۆڵۆن، تەنیا لە ڕێی گیراوەیەكەوە كە زۆر پێكهاتەی جیا جیا لەخۆ دەگرێت و میتابۆلیزمی لەش باشتر دەكات، بەگری بەهێز دەكات و یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدات.

زۆر كەس بەدەست كۆبوونەوەی چەوری سكەوە دەناڵێنێت كە دروست بوونی ئەم چەوریە دەگەڕێتەوە بۆ هۆكاری بۆماوەیی یان ناڕێكی لە هۆرمۆنەكانی لەش چەوری سك نەك تەنیا بە حاڵەتێك دادەنرێت، بەڵكو هۆكارێكە بۆ دروست بوونی زۆرێك لە نەخۆشییەكان.

چەوری هەناوی، كە بە چەوری سكیش ناسراوە، بەشێوەیەكی بنچینەیی دەگوازرێتەوە بۆ ئەندامەكانی لەش وەكو جگەر، گورچیلە، پەنكریاس، لە هەندێك حاڵەتدا ژەهراوی بوون دروست دەكات وە توانای هاندانی ڕاڕەوی هەوكردنی هەیە كە كار لە هەموو لەش دەكات لەگەڵ ئەو كاریگەرییە زۆرەی كە لە لەشدا هەیەتی دەتوانێت وەكو ئەندامێك كار بكات.
چەوری سك  سەرەتا و دەستپێكی چەندان نەخۆشی جۆراوجۆرە لە لەشی مرۆڤ، وەكو هەوكردنی جومگە، قەڵەوی، ناڕێكی نووستن، ناچالاكی سێكسی، نەخۆشی دڵ، شەكرە، خەمۆكی، زەهایمەر، جەڵتە، جۆرەكانی شێرپەنجە. ئەنجامدانی وەرزش و خۆراكی تەندروست ڕێگەی زۆر بەهێز و كارایە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ و كۆڵۆن و لە تەواوی ئەو نەخۆشیانەش دوورتان دەخاتەوە.

لە نێو خۆراك و سەوزەكاندا، بەگوێرەی توێژینەوەكان مەعدەنوس بە گرنگترین خۆراك دادەنرێت بۆ توانەوەی چەوری ورگ و پاككردنەوەی ریخۆڵەكان و ڕزگاربوون لە كۆڵۆن كە سوودێكی یەكجار زۆر بەلەش دەبەخشێت وەكو:
*فشار و دڵەراوكێ‌ كەم دەكاتەوە.
* دژەئۆكسیدی بەهێز بۆ لەش دابین دەكات.
*ترشی میز كەم دەكاتەوە
*ڕێگە لە نەخۆشی شێرپەنجە و گرێ‌ دەگرێت.
*تایبەتمەندی دژە هەوكردنی بەهێزی هەیە.
*ئاوی زیاد لە پێویستی نێو جەستە ناهێڵێت.
*خوێنی نێو جەستە پاك دەكاتەوە.
*ڕێگە لە هەوكردنی میزڵدان و گورچیلە دەگرێت.
دەتوانن بە مەعدەنووس و ئەو پێكهاتانەی خوارەوە گیراوەیەك دروست بكەن، كە زۆرترین سوود بە توانەوەی چەوری ورگ و پاككردنەوەی ڕیخۆڵەكان و لەناوبردنی قۆلۆن بكەن.
*یەك دەسك مەعدەنووس. 
* 100 میلیلتر لە كەفیر.
*یەك لیمۆ.
*یەك كەوچك زەنجەفیلی تازە.
*یەك كەوچك هاڕاوەی دارچین.
*یەك كەوچك سركە.
پاشان هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بەیەكتر دەكەین تا گیراوەیەكی خەست دروست دەبێت، پێویستە هەموو شەوێك پێش نوستن ئەم گیراوەیە بخورێتەوە بۆ ئەوەی لە هەموو كێشەكانی چەوری لەش و ریخۆڵە گەورە رزگارت ببێت.

سەرچاوە/ thehealthawareness


وشە - ئاوات ئازاد