گۆڤاری "National Inquirer"ی ئه‌مه‌ریكی له هه‌واڵێكدا نهێنیی جوانی و رێكیی رووخسار و جه‌سته‌ی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی لیۆناردۆ دی كاپریۆی ئاشكرا كرد.
دی كاپریۆ ئێسته له ته‌مه‌نی 42 ساڵیدایه و هێشتا خاوه‌نی ئه‌و جوانییه‌یه كه 25 ساڵ پێش ئێسته و له سه‌ره‌تای به‌ناوبانگبوونیدا پێی ده‌ركه‌وت.
به‌گوێره‌ی گۆڤاره‌كه، تێچووی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و جوانییه‌ی دی كاپریۆ، مانگانه بریتییه له 25 هه‌زار دۆلار، به شێوه‌یه‌ك هه‌فتانه دوو جار سه‌ردانی سه‌نته‌ری جوانكاری ده‌كات.
گۆڤاره‌كه روونی ده‌كاته‌وه، له‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ سه‌نته‌ره‌كه، باشترین پێكهاته سروشتییه‌كان بۆ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به‌كار ده‌هێنرێن به مه‌به‌ستی پاراستنی پێست و رووخساری.