به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاو و ئاوه‌ڕۆكانى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، پێوه‌رى ئاوى ماڵان دانراوه و كاره‌كانى ته‌واو بووه، به‌ڵام له به‌رنامه‌دایه كه كاركردنى ئه‌و پێوه‌ره بدرێت به‌كه‌رتى تایبه‌ت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ى نیسانى 2017، مه‌سعوود كاڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاو و ئاوه‌ڕۆكانى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، پێوه‌رى ئاوى ماڵان دانراوه و كاره‌كانى ته‌واو بووه، به‌ڵام له به‌رنامه‌دایه كه كاركردنى ئه‌و پێوه‌ره بدرێت به‌كه‌رتى تایبه‌ت و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێوه‌ره‌كه بخوێنرێته‌وه و داهاته‌كه‌ى كۆ بكرێته‌وه.
زیاتر گوتى، بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكان به‌شدار بن له‌و كاره، له ڕێگه‌ى ته‌نده‌ره‌وه راگه‌یه‌نراوه و كوردستان كراوه‌ته چوار زۆن بۆ ئه‌وه‌ى چوار به‌ڵێنده‌رى جیاواز ته‌نده‌ره‌كان وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها گوتى، چاوه‌ڕوانین كۆمپانیاكانى ئاو ته‌نده‌ره‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و دواتر كاركردن ده‌ست پێ بكات.
له‌باره‌ى بڕى ئه‌وپاره‌ى كه مانگانه له هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت، مه‌سعوود كاڕه‌ش ئاماژه‌ی دا، به‌پێى ستانده‌رى جیهانى، وه‌رگرتنى پاره‌ى ئاوه‌كه ده‌بێت و دڵنیایى دایه هاووڵاتییان كه پاره‌ى وه‌رگرتنى ئاو به‌و شێوه‌ى ئێسته زیاتر ناكرێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر له سه‌رتاسه‌رى كوردستان له ڕێگه‌ى كۆمپانیایه‌كه‌وه پێوه‌رى ئاوى ماڵان دانرا، به‌ڵام تا ئێسته كار به‌و پێوه‌ره نه‌كراوه.