كۆمپانیایه‌كی چینی توانی پێشه‌نگی هه‌موو كۆمپانیا زه‌به‌لاحه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بداته‌وه و ببێته یه‌كه‌می باشترین 10 ماركه‌ی دروستكردنی مۆبال له دنیادا.
به‌هۆی درێژیی ته‌مه‌نی پاتری و زۆریی دیزاین و شێوازی به‌رهه‌م و تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازه‌كه‌یه‌وه، كۆمپانیای "Lenovo"ی چینی توانی باشترین لاپتۆپی ئه‌مساڵ به‌رهه‌م بهێنێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ماڵپه‌ڕی "Laptop Magazine" ئاماده‌ی كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كۆمپانیای ئه‌پڵ پاشه‌كشێیه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ته‌نیا له پله‌ی پێنجه‌م جێی بووه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیاكانی "Asus" و "Dell" پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌میان به‌ده‌ست هێناوه.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه گه‌وره كۆمپانیای بواری ته‌كنه‌لۆژی له پله‌ی ده‌یه‌م جێگیر بووه، به‌ڵام ئه‌م پله‌یه بۆ ئه‌وان باشه، چونكه ماوه‌ی ساڵێكه ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی لاپ‌تۆپ كردووه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ته‌واوی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌یه:
Lenovo -1
Asus -2
Dell -3
Hp -4
Apple -5
Acer -6
MSI -7
Razer -8
Samsung -9
Microsoft -10